زاری كرمانجی-خەلیفان
ئەمشەو كوڕە گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ بەناوی ” محەمەد حەمەدئەمین” دانیشتووی ناحیەی خەلیفان بە گوللە گیانی لەدەستدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان گوایە خۆی ئەم كارەی ئەنجامداوە.
لای خۆیەوە مقەدەم شەماڵ دێواری حامد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” دوای رووداوەكە هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووەو دۆسیە بۆ ئەم رووداوە كراوەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشدا ” تا ئەو كاتەی لێكۆڵینەوەكان تەواو دەكرێن، ناتوانین رایبگەیەنین ئایا ناوبراو خۆی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە یان هۆكارێكی دیكەیە، له زانيارى زياتر ئاگادارتان دهكینهوه.