شهرام نەجات ئەحمەد
ئامانجم لە نوسینی ئەم وتارە، دەمەوێت وەبیرهێنانەوەیەک بۆ کەسایەتیێکـی مەزنی کورد بکەم هەر وەکو بیرەمەنداکانی دیکەی ڕۆژئاوا کە هەمیشە گوێبیستیان دەبین، ئەم کەسایەتیە کوردەش هیچی لەوان کەمترە نییە ئەگەر کم و کوڕتیشی هەبێت و سەرەڕای ئەوەی ڕەخنەی زۆری لێگیراوە، بەڵام دەستکەوتێکی مەزنی تۆمار کردووە لە سەردەمی خۆیدا کە بۆ یەکەمجار لێکدانەوەی مرۆیی بۆ مێژوو ڕاڤەکردووە .
سەرەتا دەمەوێت ئاشنای کەمێک لە ژیانی ئەم بیرمەندە کوردەتان بکەم (مسعود محەمەد)لە ساڵی(١٩١٩ز)لە شاری کۆیە لە دایک بوە،کوڕی کەسایەتی بەناوبانگی کورد مەلای گەورەی کۆیەیە.خوێندنی سەرەتایی لە کۆیە وناوەندی ئامادەیی لە هەولێر تەواو کردووە هەرلە کاروانی خوێندنیدا دەستکەوتی مەزنی تۆمار کردووە، خاوەن کتێب و چەندین بڕوانامەی مەزنە، وە پلەو وەزیفەی بەرزی بە دەست هێناوە لە هەر شوێنک بێت کاریگەری خۆی و تواناکانی خۆی سەلاماندووە.
(لێکدانەوەی مرۆیی بۆ مێژوو)مەسعود محەمەد لەناو كورد دا بە یەكێك لەو كەسە بەراییانە دادەنێرێت، كە دەستی بۆ ڕاڤەكردنی مێژوو بردووە ئەمەش لە میانەی كتێبی(وجهة نطر فی التفسیر البشری للتاریخ)كە لە ساڵی ١٩٨٥بەزمانی عەرەبی نووسیویەتی و لە بەغدا چاپی كردووە كتێبەكە لە ساڵی ٢٠١٠لەژێر ناوی (سەرنجێك لەسەرلێکدانەوەی مرۆیی مێژوو) بۆ زمانی كوردی وەرگێردراوە.لەم كتێبەدا مەسعود محەمەد هەوڵیداوە لێكدانەوەیەكی نوێ كە ناوی ناوە بە لێكدانەوەی مرۆیی بۆ مێژوو پێشكەشی بكات ولەمیانیدا بۆچیونەكانی خۆی لەبارەی مێژوو و ڕەوتی مێژوو بخاتەڕوو.
مەسعودمحەمەد لەڕاڤەكردنی بۆ مێژوو سەرەتا بە(ڕەخنەگرتن)لە لێكدانەوە جیاوازەكانی دیكە دەست پێدەكات.بە تایبەتی لێكانەوەی ‘ماددی بۆ مێژوو’ بۆیە بە هەڵوەشانەوەی لێكدانەوەی ماددی بۆ مێژووەوە ڕێبازی خۆی بۆڕاڤەكردنی مێژوو دەخاتەڕوو.پێی وایە ژێرخانی ئابووری و هەلومەرجە ماددیەكە دروستكەر،ودەستنیشانیكەری سەرخان وچییەتی بیركردنەوەی مرۆڤ نییە واتە مرۆڤ ڕەنگدانەوەی ئەو ژێرخانە نییە كە ماركسیزم جەختی لێدەكاتەوە و بەلایشەوە ئەوە شتێكی نامۆو سەیرە’چونكە ماددە نابێتە هۆی دروستبونی هۆش و هونەر و ئەدەب و موزیك و شیعر و فەلسەفە و یاسا. ئەو پێی وایە خودی مرۆڤ و كارەكانی مرۆڤ لە ژیان دا هۆكاری سەرەكییە بۆ دروستبونی روداوەكانی مێژوو.لەم بارەیەوە مەسعود محەمەد دەلێت”بۆم دەركەوت كە مرۆڤ هۆكاری پۆزرتیڤە لە گەشە و پێشكەوتنی مێژووی كۆمەلایەتیدا لە هەر قۆناخێك و بارودۆخێكدا، بۆیە هەرچی ماددە و ئاژەل ڕووەك هەن،ئامرازن بۆ مرۆڤ و مەبەستی بوونیان هەر ئەوندەیە،هەر لەو بارەیەوە بۆچوونی ماركسیەكانی ڕەتدەكاتەوە وەك دەلێت ”ئەنگڵز”دەڵێ:كار مرۆڤی خولقاندووە،منیش بۆچونەكەی تەواو بەرەواژ دەكەمەوە و دەلێم مرۆڤ خوڵقێنەری كارە ئەگەرهۆشی مرۆڤ تێدا نەڕسكایە نەیدەتوانی كاربكات،مرۆڤ بەشێوەیەک لە شێوەكانی بووە مرۆڤ ئەوجا دەستی كرد بەكاركردنی كە لە ڕفتاری بئ عەقل جیابووە”كەوایە مرۆڤ كاری لەڕێگەی هۆشەوە خولقاندووە.
لاى مەسعود محەمەد بيرۆکەى لێکدانەوەی مرۆڤانە بۆ مێژوو به ڕەهای ڕاستە.چونكه كۆی فەلسەفەكان مێژوو لێکدەداتەوە واته فەلسەفەیەک بەتەنیا ناتوانێت ڕفتارو و كردارەكانى مرۆڤ ڕووداوەكانى مێژوو مرۆڤمان بۆ ڕاڤە بكات،چونكه مرۆڤ بەكسانه به كۆی هه موو فەلسەفەکان.لەبەر ئەوە مەسعود محەمەد باوەری وايه كه ڕاستی بۆ چونەکەی خۆی دەربارەی ڕاڤەی مرۆی بۆ مێژوو کۆمەڵگا لەو سۆنگەیەوە كه ئه گەرهەر فەلسەفەو ڕایەك مرۆڤ نەكاته بەردی بناغەی پێوانەی پێوەرەکان،لە هەڵەدایە وە مرۆڤ کۆکەرەوەی شتى دژيیەك وناكۆكه له یەک كاتدا،بە بۆچوونى مەسعود محمەد ڕۆلى تاك له مێژوودا دروستكەرو كاریگەرە له ئاراسته كردنى مێژوودا وە ڕەخنه له تێگه يشتنى ڕۆڵی تاك لاى مه تريياله كان ده گرێت پێی وايه مه تريياليه كان ته نيا سه ركرده و پاڵەوانە چاكه خوازەکان زەق دەکەنەوە. کە ئەوە سنورداركردنى ڕۆلی تاك له قارەمانێکی مێژوويدا،مئژوو ڕۆلى تاك به تال دەکاتەوە،چونكه ئەگەر ئەو ساته گرنگانه كۆبكەینەوە،كه قارەمانی مێژوويى لەماوەی پئنج هه زار ساڵدا هەتا ئەمرۆدا تێدا هه ڵکەوتووە،هه ڵويستى قارەمانانی هه بووبێت ژمارەیان کەم بێت وهه موو ميلله تان ئەو تاكه پاڵەوانانه يان نەبێت و ڕەنگه ميلله تێکی ناو ميلله تان ببينين نه يتوانيبێت له چركه ساتێکی مێژوویدا پێی بگات و دەرفەتی خۆهەڵنانی لە دەست دابێت تا بڵێن تاكێك له تاكه كانى ڕۆڵی له مێژوودا بووه.بەم شێوەیە هەموو تاكه كانى بئ ڕۆڵ بوون هه موو جەماوەرەکەشی بێ ڕۆڵ دەمينێت،ئيترئەمە وەك دەگوترێت دەبێته قاتبوونى(قحط الرجال)لە کۆمەڵگەیەدا،بۆیە لە دیدی مەسعود محەمەد مێژوو بریتییە لە مێژووی کۆمەڵە مرۆڤێک لە هەموو بوارەکانداوهەرلێرەشدا مێژوو و کۆمەڵگە بەیەک دەگەن.لە کۆتایدا ئەمەوێت بڵێم هەموو ئەو کەسانەی ڕەخنە لە مەسعو محەمەد دەگرن کە نەیتوانیەوە سەر لە فەلسەفەی ماددی و مارکسی دەربکات کە دەڵێن دەبوایە سەرچاوە ڕەسەنەکانی مارکسی خوێندبایەوە.لە وڵامی ڕەخنەکاندا من بە تێگەیشتنی خۆم هەموو ئەو نوسراوانە جێگای گومانن کە هەنە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا وە سەرچاوە ڕەسەناکنیش ئەوانیش جێگای گومانن توێژەر ئەبێ مانایەک و تێگەیشتنێکی دروست بۆ شتەکان دروست بکات بە پێی لێکدانەوەی بیریی ماعریفەی خۆی چونکە کە باسی فەلسەفە و مێژوو دەکەین ئەو سەردەمەی دەستکەوتنی سەرچاوە ڕەسەنەکان کۆتایی هاتووە،وە مسعود محەمەد خۆی لە نوسینەکانیدا خۆی بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەموو نوسینەکانی زانیارییەکانی هەڵقوڵاوی ناخ و فیکری خۆیەتی و کەڵکی لە سەرچاوە و ژێدەرەکان وەرنەگرتوە، ئەوەش ئاماژەیە بەوەی کە هیچ سەرچاوەیەکی ڕەسەنی وەرنەگرتووە لە گۆشەی ڕەخنەوە بەرنگاری ماتریالیزم بێتەوە، بۆیە تاکە پەنای هەوڵی خۆی بووە.