زاری کرمانجی – سۆران:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، لە ڕاگێندراوێکی بڵاو کردۆتەوە، كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وت له عێراق ناسراو به (سۆمۆ)، كۆمپانیای (بۆتاش)ـی توركیای ئاگاداركردۆته‌وه، سبه‌ی شه‌ممه 13ـی ئایاری 2023 ده‌ست به‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
لای خۆشیەوە، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه و نه‌وت رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی شه‌ممه، دووباره ده‌ست به‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه، لەسەر ئەم پرسە وڵاتی توركیامان ئاگاداركردۆتەوە.
حەیان عەبدولغەنی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه و نه‌وت رایگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی تورکیا ئاگادارکراونەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هه‌رێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە لە 13ـی ئایاری 2023ـەوە.