پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی سۆران:
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران بەزاری كرمانجی راگەیاند:” لێخۆشبوونی ٪15ی قەرزی ئاو تا 10ی مانگی ئابی ئەمساڵ بوو، بەڵام بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتییان وادەكەی درێژ كرایەوە تا 10ی 6ی ئەمساڵ.
تەحسین سەعبدوڵا، بەڕێوەبەری ئاو سۆان ئاشكراشیكرد:” بەگشتی له سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان 31 هەزار 224هاوبەشی ئاو تۆمار كراوون، لەم رێژەیەش 28هەزار 457هاوبەش پێوەری ئاویان بەستووە نزیكەی سێ هەزار هاوبەش تا ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە، بەپێیی ئەو رێژەیەش ٪91 كۆی هاوبەشان پێوەری ئاویان هەیە.