هەفتەی داهاتوو سەرۆکی نوێی شارەوانی وەرتێ دەستبەکاردەبێت
زاری کرمانجی – وەرتێ :
هەفتەی داهاتوو سەرۆکی نوێی شارەوانی وەرتێ دەستبەکار دەبێت و پلان و بەرنامەی خۆی دەخاتەروو “.
هەژار حاجی، پێشتر لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی بوو لە قەزای رواندز و ئێستاش فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ دەرچووە وەک سەرۆکی شارەوانی وەرتێ، لە لێدوانێکدا بە زاری کرمانجی راگەیاند” فەرمانی دەستبەکاربوونم بۆ دەرچووە وەکو سەرۆکی شارەوانی وەرتێ رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە مەڕاسیمێکدا دەستبەکاردەبم”.
هەژار حاجی ، گووتیشی” پڕۆژەو بەرنامەو پلانی زۆر باشمان ئامادەکردووە، رۆژی دەستبەکاربوون ئەو بەرنامەیە دەخەینە روو”.
شارەوانی وەرتێ لە سنووری قەزای رواندز سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی سۆرانە.