هشیار شکاک خورشید
کردنەوەی ئەم سنوورە لە رووی نێودەوڵەتییەوە لە گشت روویەکەوە گرنگییەکی زۆر باشی هەیە، کە ئەمەش دەرفەتێکە بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکو پەیوەندی سیاسی و ئابووری و ئەمنی نەک تەنیا لەگەل تورکیا خۆشتر و پتەوتری بکات، بگرە رێگە خۆشکرە تاوەکو وڵاتانی دیکەی جیهانیش لە داهاتوودا گرنگی زیاتری بە پەیوەندییەکانیان لەگەل هەرێمی کوردستان بدەن و بەرەو قوناغێکی نوێ هەنگاو بنێنن .
بە کردنەوەی ئەم سنوورە لە رووی گەشتیارییەوە بۆ هەرێمی کوردستان پێگەی تایبەتی خۆی هەیە، چونکە خەڵکی کوردستان و خەڵکی بیانیش دەتوانن ئەم سنوورە بۆ گەشتەکانیان بەکار بێنن و ئەو مەودا دوور و درێژەی کە پێشتر لە سنۆرەکانی تر دەیان بڕی، جا چ بە هێلی ئەسمانی بێت یان بە هێلی وشکانی، بەڵام ئێستا بە کردنەوەی ئەم سنوورە ئەو مەودایە کەمتر بووە و دەتوانن بە ئوتۆمبێلەکانی خۆیان گەشت بکەن و بە ماوەیەکی کەمیش بگەنە شوێنی مەبەست .
لە رووی ئابوورییەوە کردنەوەی ئەم سنوورە زۆر گرنگ بوو لە ئەوەی دەرفەتی دامەزراندن بۆ چینێکی گەنجی ئەم دەڤەرە دەڕەخسێت، جا لە ( ئاسایش و پۆلیس و بەرگری شارستانی …. ) تەنانەت چەندین کۆمپانیا و بریکار لەوێ دادەمەزرێن چەندین خەلکی تریش لەوێ دەتوانن ببنە خاوەن کاری خۆیان لە دوکان و چێشتخانە و کاری جۆرا جۆر…. لە لایەکی تر لە ماوەکانی داهاتوو ئەگەر گرنگی زیاتر بەم سنوورە بدرێت، ئەوا دەبێتە سەرچاوەی کۆکەرەوەی داهات بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان .
لە رووی شارستانی و کلتوورییەوە کردنەوەی ئەم دەروازیە زۆر پێوویست بوو، لە بەر ئەوەی ئەو خەڵکەی کە لەم سنوورە گەشت دەکەن، سیمای جوانی ئەم دەڤەرە دەبینن کە زۆر لە مێژە گرنگی بە کلتوور و شاستانیەتی ئەم دەڤەرە دەدەن و هەرچی دار و ئاژەڵ و چیا و کانییا هەن، کە دیمەن و سیمایەکی تری جوانی بەم دەڤەرە دەدەن و پاراستوویانە .
کردنەوەی ئەم سنوورە لە دەڤەری بارزان، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاسایش و سەقام گیری ئەمنییەی کە لەم دەڤەرە لە ماوەکانی رابردوو هەبوو، چونکە هەر سنوورێکی گەشتیاری و بارزگانی کە دەکرێتەوە ئەوا رەچاوی خاڵی ئاسایش و ئەمنی دەکرێت، چونکە ئەو خەڵکەی کە بۆ هەر مەبەستێک ئەم سنوورە بەکار دەهێنن، دەبێت گیان و مۆڵکی پارێزراو بێت”.