مستەفا میر ئەحمەد
قوتابی فاکەڵتی پەروەردە – زانکۆی سۆران
سەرکردایەتی سوپا بە هەمان شێوازی دەسەلاتەکانی پێش خۆیان دانیان بە مافەکانی کورد دا نەنا ، تەنانەت کەنعان ئەفرین بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە بێ بەزەییانە لایەنە جیا خوازەکان تێك دەشکێنن هەروەها چەندین هەنگاوی تریان بەرامبەر کوردیان نا .
هەنگاوەکانی دژی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکیا
١.باری نائاساییان لە ناوچە کوردیەکان ڕاگەیاند.
٢.هەڵمەتێکی فراوانی دەسگیرکردنی چاڵاکە کوردیەکانیان قەدەغەکرد .
٣.هەموو بڵاوکراە کوردیەکان داخران.
٤.بەهەزاران سەرباز لە ناوچەکوردیەکان مۆڵ کران .
٥. سەدان کوژراو و چەندین کەسیش لە سێدارە دران .
٦.حکومەتی سەربازەکان بڕیاریدا پشتێنەیەکی ئاسایشی بە قوڵایی (١٠_٢٠)کم لە سنوورەکانی عێراق و سووریا و ئێران درووست بکات .
٧.هەروەها قەدەغە کردنی زمانی دایك و گوێگرتن لە مۆزیقای کوردی و پۆشینی جلی کوردی هەر وەکو پيشوو بە قەدەغی مایەوە .
٨.ئەنجومەنی راوێژکاری یاسای راگواستن و نیشتەجێکردنی دەرکرد ئەمەش تایبەت بە گەلی کورد دەرکرا بوو .
٩.دەوڵەتی تورکیا لە سالی ١٩٨٣ ز بەمەبەستی راوەدوونانی کورد لەگەڵ هەر یەك لە ئێران و عيراق رێکەوتن ئەوکاتەش عيراق و ئيران لە گەرمەی جەنگی یەک دابوون ئەمەش هەلێکی گونجاو بوو بۆ لیدانی کوردەکان لە پارچەکانی تر .
دەست پێکردنی خەباتی چەکداری دژی حکومەتی تورکیا
ئەو سیاسەتانەی حکومەتی تورکیا بەرامبەر بە کوردەکان دەیانکرد وای کرد زیانێکی گەورە بەر پارت و رێکخراوە سیاسییەکانیان کرد یەکێك لەوانەش پارتی کرێکارانی کوردستان بوو ژمارەیەکی زۆر لە ئەندام و سەرکردەکانیان دەسگیرکران و هەروەها وەکو رێکخراوێکی نهێنی مارکسی جیاخواز لەلایەن حکومەتەوە لە قەڵەمدران و کەوتنە بەر فشارێکی زۆری دەسەڵاتی ئەوکاتەی تورکیا ، هەر بۆیە ناچاربوون خەباتیان لە کوردستانی باکوورەوە بەرەو خاکی سوریا بگوازنەوە و لەوێ دەست بە خۆ ڕێکخستن و خۆ ئامادەکردن بکەن لە ماوەیەدا چەند پێکدادان لەنێوان حکومەت و هێزە کوردەکان روویدا بەس بەفەرمی هێزێک درووست کرا بەناوی هێزی ڕزگاری کوردستانی دروستکرا و ئەم هێزە چەند هێرش و چالاکی سەربازی دژی سووپا و مۆلگەی توورکیا و تا دەهات زیاتر دەبوو مایەی ترس بۆ حکومەتی تورکیا و ئەو چالاکایانەش وایان کرد ئەم پارتە شوێنی خۆی لەناو کوردانی باکوور بکاتەوە وە ئەمەش گورزێکی گەورە بەر حکومەتی تورکیا کەوت .
پارتە سیاسەکانی کورد
هەرچەندە پارتی کرێکارانی کوردستان بوو بە پارتی هەرە سەرەکی لەو پارچەیەی کوردستان بەلام چەندین پارتی دیکە هەبوون کە رۆلی شانۆی سیاسی خۆیان دەگێرا وەکو :
١.پارتی ئیسلامی کورستان (پاك)
ئەم پارتە لە ساڵی ١٩٨٠ ز دامەزران لە نەوەدەکاندا بۆ یەکەم جار ناویان دەرکەوت ، ئەم پارتە زیاتر دەیوست لە روانگەیەکی ئیسلامییەوە چارسەری کێشەی کورد بکات ، ئەم پارتە دوو گۆڤار هەبوو بەناوەکانی (جودی ) و (کوردستانی تێکۆشەڕ) ەوە .
٢.بزوتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەی کوردستان (کۆك) یەکێکی تر بوو لە پارتەکانی ئەو ماوەیە لە کوردستانی باکوور ، ئەندامانی سەرکردایەتی ئەم پارتە لە دوای کودەتاکەوە روویان لە ئەوروپا کرد و بەشێکی کەم لە هێزەکانیان لە باکووری کوردستان مابوونەوە ، کە لە ساڵی ١٩٨١ ز دا لە کۆنفرانسدا بە فەرمی ناوی رێکخراوەکەیان بەرزگاریخوازی نەتەوەیی کوردستان (کۆك) راگەیاند ، دواتریش لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی ناوەندیاندا لە ساڵی ١٩٨٢ز باڵێکی سۆسیالیستیان لێ جیابووەوە .
٣.پارتی پێشەنگی کرێکارانی کوردستان بوو کە لە کۆنگرەی ساڵی ١٩٨٣ز پارتی کارکەری کوردستان (کیپ ) لەو پارتە جیابوونەوە ، ئەمان باوەریان بەخەباتی چەکداری نەبوو .
٤.یەکێتی سۆسیالیستی کوردستان
ئەم پارتە لە ساڵی ١٩٨٤ ز لە لایەن سەلیم کایا دامەزرا پارتێکی مارکسی نهێنی بوو داوای سەربەخۆی کوردستان دەکرد بەڵام بەهۆی لاوازی پارتەکە لە ساڵی ١٩٩٠ز خۆی هەلوەشاندەوە .
٥.پارتی هێزەکانی کوردستان
ئەم پارتە لە چەند ئەندامێکی پێشووی پارتی سۆسیالیستی لە ساڵی ١٩٨٨ ز دامەزرا ئەمانەش مارکسی بوون زۆر لە پارتی کۆمەنیستی تورکیاوە نزیك بوون و داوای کوردستانی سەربەخۆیان دەکرد .
٦.پارتی تەڤگەری سۆسیالیستی کوردستانی
ئەم پارتە یەکێک لەوپارتانەی لەسەر شانۆی سیاسی بوون ئەمە لەسەر مارکسی لینین بوو داوای سەربەخۆی کوردستانیان دەکرد و بروایان بە شۆرشی چەکداری هەبوو پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان زۆر باش بوو دواتر پەیوەندیان تێکچوو.
٧.رزگاری خوازی کوردستان
لە ساڵی ١٩٨٨ز دا ئەم بەرەیە لەچەندین پارت و رێکخستنێکی کوردی لە برۆکسل دامەزرا ئەم بەرەیە رۆژنامەیەکەیان هەبوو بەناوی (تاڤگەر )ەوە هەبوو و بانگەشە بۆ یەکگرتنی سەرجەم لایەنە کوردییەکان دەکرد ئەم گروپە تا ساڵی ١٩٩١ز چاڵاکی سیاسی و راگەیاندنیان هەبوو بەلام دواتر ناوبانگیان نەما .
٨.پارتی خەڵکی زەحمەتکێش
ئەم پارتە لە لایەن (٧) ئەندامی پەرلمانە کوردەکەی پارتی گەلی سۆسیال دیموکرات لە ساڵی١٩٩٠ز لە ئەنقەرە دامەزرا دواتر توانی رۆلێکی گرنگ بگێرێت و لەهەلبژاردەکانی داهاتوو لەگەڵ پارتی گەلی سۆسیال دیموکرات چەندین کورسی بەدەست بهێنێت .
٩.پارتی کرێکارانی کوردستان (ڤەژین)
ئەم پارتە لە ساڵی ١٩٩٠ ز دا لەلایەن کۆمەڵێک ئەندامی جیابوویەی پارتی کرێکارانی کوردستان دامەزرا داوای چاکسازگ لەو پارتە دەکرد بۆیە جیابوونەوە پارتێکی تری دامەزراند بەناوی پارتی کرێکارانی کوردستان ڤەژین باوەریان بە کارکردن بوو لە سەر بنەمای دیموکراتی و سیاسەتیشیان خۆی لە کارکردن بۆ رزگاری کوردستان و باوەربوون بە خەباتی سیاسی و سەربازی هەبوو .