شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی داهاتوو پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە و لە هەفتەی داهاتووشدا پێویست بە بەكارهێنانی ئامێری فێنككەرەوە دەكات.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، سبەینێ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ ئەبێت لەگەڵ ھەبوونی پەڵە ھەوری بەرز و تەنك، لەئەنجامی كاریگەری بارستە ھەوایە گەرم پلەكانی گەرما ٢ تا ٣ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە و خێرای با لەسەرخۆ دەبێت ٥-١٥كیۆمەتر بۆ كتژمێرێك لە ئاراستەی باكوری رۆژھەڵاتەوە.
ناوبراو روونیكردۆتەوە، كاریگەری ئەم بارستە ھەوا گەرمە دووسبەی ھەینی زیاتر دەبێت لەناوچەكانی باشوری گەرمیان و سنوری سنوری پارێزگای كەركوك لەماوەی رۆژانی ھەینی و شەمە پێویست بەبەكارھێنانی ئامێرە فێنكەرەوەكان دەكات، لەرۆژی یەكشەمەی ھەفتەی داھاتووشەوە تا سێشەمە لەم مەودایەدا جارێكی دیكە ئەگەر ھەیە بارستە ھەوایەكی فێنك لە ئەوروپاوە ناوچەكان بگرێتەوە كاریگەری ئەبێت بە زیادبوونی خێرای با و ئەگەری ھەندێ تاوە باران و بروسكەش بۆ سەر ناوچە شاخاویەكان.