زاری کرمانجی – سۆران :
ئەمساڵیش حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی جووتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی، هاوردەکردنی بەشێک لە بەرهەمە دەرەکییەکان قەدەخە دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئایار، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا گوتی :”حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پاڵپشتی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و کاتێک بەرهەمی ناوخۆ پێ دەگات، ئەو بەرهەمانەی لە دەرەوە هاوردە دەکرێن قەدەخە دەکات یان باجێکی زۆری دەخرێتە سەر،”
هێمن سەید موراد، باس لەوەش لە یەکی حوزەیران بەرهەمی شووتی پێ دەگات، بۆیە هاوردەی شووتی قەدەخە دەکرێت و لە ئێستادا قەدەخەکردنی هاوردەکردنی خەیار دەستی پێکردووە و تا مانگی 12 ی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.