زاری کرمانجی – سۆران :
ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باس لەوە دەکات تا پەسەندکردنی بودجە عێراق پارە بۆ هەرێم دەنێرێت.
د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: “وەزیری دارایی عێراق ڕای گەیاندووە تا پەسەندکردنی یاسای بودجە، ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت،”
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەش دەڵێ :”ناردنی پارەکە بەپێی ڕێککەوتنێکە کە بە شێوەی قەرز دەدرێتە هەرێمی کوردستان و دواتر لە پشکی هەرێم لە یاسای بودجە دەبرێت.”
دوێنێ حکومەتی عێراق 400 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەکەی لە حیساب بانکییەکە ڕاکێشاوە و بڕیارە بەم نزیکانە دابەشکردنی مووچە دەستت پێ بکات.