دانیشتووانی ناوچەکە دەڵێن رێگاکە ناکەینەوە
زاری کرمانجی – خەلیفان:
زیاتر لە دوو هەفتەیە چەند رێگایەک بەرووی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر داخراون و رێگا نادرێت هاتوو چۆ بکەن، رێگای بالیسانی هەمان گرفتی هەیە، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفانیش دەڵێت لای ئێمە هەر ئۆتۆمبێلێک بێت و بچێت کێشەی نییە “.
مەغدید عەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان بە زاری کرمانجی راگەیاند” رێگای بەلیسان بەدیووی لای خەلیفان گرفتی نییە و هاتووچۆ تێیدا ئاساییە هەر ئۆتۆمبێلێک بێت دەتوانێت بێت و بچێت، تەنها بە دیوی ناحیەی بالیسان رێگا داخراوە و دوو رۆژ ئەو رێگایە کرایەوە بەڵام دواتر داخرایەوە”.
فەرهاد شێخ وەسانی، چاڵاکوانیکی کۆمەڵی مەدەنی بوو بە زاری کرمانجی راگەیاند” تا ئێستا بڕیارمانەداوە رێگاکە بکەینەوە و رێگا بەرووی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر هەر داخراوە، هیچ لایەنەکیش بەڵێنی جێ بەجێ کردنی داواکارییەکانی ئێمەی نەداوە، بۆیە ئێمەش ئەو رێگایە ناکەینەوە.
