زاری كرمانجی – سۆران:
حاجی عەبدولهادی خاوەنی نوسینگەی داهات لە نێو بازاڕی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” نرخی دۆلار لە ئیدارەی سۆران بە 146 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدكرێت، واتە بۆ یەك دۆلار بەرامبەر بەزیاتر لە 1467 دیناری عێراقییە .
خاوەنی نوسینگەی داهات بۆ ئاڵوگۆڕی دراو، دەڵێت:” ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی دۆلار 146 هەزار و 250 دینار وەردەگرین، بە 146 هەزار و 650 دینار دەفرۆشینەوە، چەند رۆژێك بوو نرخی دۆلار داشكانی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ئەمڕۆ بەرزبۆتەوە، بە شێوەیەك، دوێنێ سێشەممە، 100 دۆلار بە 145 هەزار وەدەگیرا، بە 145500 دینار دەفرۆشا.
گووتیشی:” بازاڕی ئاڵوگۆری دۆلار بۆڕسەیە و رەنگە ئەو بەرز بوونەوەیە لە عێراق كاتی بێت، بەڵام دوواجار ناشزانین نرخ بەم شێوەیە جێگیر دەبێت یان دادەبەزێت.