زاری كرمانجی – مێرگەسۆر:
ئەمڕۆ چوارشەمە، لە رێوڕەسیمێكدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا، بە فەرمی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت بەڕووی گەشتیاران و هاووڵاتییاندا دەكرێتەوە .
غەفور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی زێت لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بە ئامادەبوونی شاندی حکوومەتی هەرێم و شاندێکی حکوومەتی تورکیا لە سنووری قەزای مێرگەسۆر دەكرێتەوە .
قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، دەڵێت:” كردنەوەی دەروازەكە لە رووی ئاوەدان كردنەوە، گەشتیاری و بازرگانی سوودی زۆری بۆ ناوچەكە دەبێت و هەلی كاریش بۆ خەڵكی دەڤەرەكە دەڕەخسێت .
گووتیشی:” بەهۆی ئەو دەروازەیە، حكوومەتیش زیاتر گرنگی بە رێگەوبانەكانی ناوچەكە دەدات، هەتا لە رووی ئەمنیەوە بۆ سنووری قەزاكەمان گرنگە، چونكە پێشتر ئەو ناوچەیە نائارام بوو، نزیكەی 60 گوند هەیە ئاوەدان نەكراونەتەوە، بەڵام بە كردنەوەی خاڵە سنووریەكە، سەرەتا چەند گوندێك ئاوەدان دەكرێنەوە .