زاری كرمانجی-سۆران:
مەنسور محەمەد گەردی، لە راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لیژنەی ئابووری قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، بە سەرپەرشتی رەجەب زبێر حارس، قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، تەنها لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا واتە لە مانگی 5ی ئەمساڵ 2023 سەردانی زیاتر لە 20 دوكان و ماركێت و فرۆشگانی سنووری قەزای ناوەندی سۆرانیان كردووە”.
گووتیشی: ” لەم سەردانانەدا دەست بەسەر برێك كاڵاو خۆراك و خواردنەوەی ماوەبەسەرچوو داگیرا، هەروەها بەهۆی ئەم سەرپێچیانەوە ژمارەیەك خاوەن دوكان و ماركێت و مەی فرۆشەكان، پسولەی ئاگادار كردنەوەیان بۆ كراوە، بۆ ئەوی سەردانی لیژنەی ئابووری بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی رێكاری یاسایی بەرامبەریان.