مستەفا دۆڵەمەری-زاری كرمانجی:
ئەندامێكی دەستەی دامەزرێنەری گرووپی هۆشیاری و پاراستنی ژینگەی راپەرین، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت، لە جیاتی كیسی نایلۆن تورەگەی خامە درووست دەكەین، ئامانجمان لەو كارە پاراستنی ژینگەیە.
ئیسماعیل محەمەد ناسراو بە (ئیساعیل بێقەرار) ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری گرووپی هۆشیاری و پاراستنی ژینگەی راپەرین، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” وەك گرووپی هۆشیاری پاراستنی ژینگەی راپەرین، زیاتر لە سێ ساڵە پەیامی هۆشیاری ژینگەیی لە زۆربەی شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بڵاودەكەینەوە، بە هەماهەنگی و پاڵپشتی رێخراوەكانی تری ژینگە دۆستی و سەردانی زۆربەی شارو شارۆچكەكانمان كردووە، بە چاندنی نەمام و دار بەڕوو دابەشكردنی كیسی خاشاك و هۆشیار كردنەوەی ژینگەیی و چەندین چالاكی دیكەی جۆراو جۆر”.
گوتیشی” لەگەڵ سەلیم میر ئاودەلی سەرپەرشتیاری گرووپەكەمان، بیرمان لەوە كردەوە لە جیاتی كیسی نایلۆن، تورەگەیەكی خامە دروست بكەین، بۆ ئەوەی چیتر هاووڵاتییان نایلۆن بەكار نەهێنین، چونكە نایلۆن زۆری پێدەچێت تا شیدەبێتەوە و دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە.