زاری کرمانجی – سۆران :
شەوقی مستەفا، ئەندامی جڤاتی بزوتنەوەی گۆڕان و باژێروانی گوڕان لە سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” یەکگرتوویی و تەبای نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکان مەرجی بەرەو پێشبردنی هەرێمی کوردستانە، چەند هێزو لایەنە سیاسییەکان لە یەکترەوە نزیک بن پێگەو ناوی کورد بەهێزتر دەبێت لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەش”.
شەوقی مستەفا، گووتیشی ” ناکۆکی نێوان حزب و لایەنە سیاسییەکان کاریگەری لەسەر بارودۆخی ژیانی خەڵک دەبێت لەرووی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری
لێکترازان نیگەرانی خەڵکی لێدەکەوێتەوە”.
ئەو ئەندامەی جڤاتی بزوتنەوەی گۆڕان باسی لەوەشکرد” وەک گۆڕان تەمانای ئەوە دەکەین حزب و لایەنە سیاسییەکان لەیەکترەوە نزیک بن، ئێمە وەک گۆڕان بێ بەرین لە ناکۆکییەکان ” .