پشتیوان كەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەزاری كرمانجی راگەیاند:” لە ئێستادا دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی قیڕتاوكردنی قۆناغی دووەمی رێگای سەرەكی دووسایدی قەزای ناوەندی سۆران و قەزای رواندز”.
خەسرۆ ئیسماعیل روونیشیكردەوە:” بەپێی تەرخان كردنی بوددجەی پێویست، بە درێژەی رێگای سەرەكی (سۆران-رواندز) قۆناغ بە قۆناغ بە دووساید دەكرێت.