د. ئەکرەم ئێدلبی مامۆستای زانکۆ، لەبارەی سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بۆ لای سەرۆکی حکوومەت، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” لێكترازان و ململانێی هێزە کوردستانییەکان کە بەردەوام لە جەمسەربەندیی (پارتی و یەکێتی)دا خۆی نواندووە، کاریگەریی خراپی لەسەر بزاڤی رزگاریخوازی کورد هەبووە و ئاسەواری ناجۆری جێ هێشتووە، بە پێچەوانەشەوە رێکەوتنیان بووەتە مایەی بهدیهێنانی دەستکەوتی گەورە؛ “.ئەم دیدارە وەک بنەمایەکی گرنگە بۆ رێکەوتنێکی ستراتیژی لە نیوان پارتی و یەکێتی تاكوو بههۆیەوە هەرێمی كوردستان بتوانێت رووبەڕووی پیلانگێڕی و هەڕەشەکان ببێتەوە.
د. ئەکرەم ئێدلبی، دەڵێت:” دەرەنجامە نێگهتیڤهكانی لێکترازان هەڵگری زۆر هەڕەشەی نێوخۆیی و دەرەکی ڕژد بوون لەسەر کیانی هەرێمی کوردستان،
بۆیە دیداری نێوان (کاک مەسرور و کاک قوباد) زەروورەتێکی هەنوکەییە، پێویستە بایەخبەندی (ئەولەویەتی) کارەکانی هەردوو لا بێت لەپێناو:پاراستنی یەکگرتوویی قەوارەی هەرێمی كوردستان و قووڵترکردنەوەی ئاشتهوایی نێوخۆیی و باشتركردنی پرۆسهی حوكمڕانی.”.