رۆزی كەیڤ، كونسوڵی گشتیی بەڕیتانیا لە هەولێر، لە پەیامێكیدا كە لە توویتەر بڵاوی كردووەتەوە خۆشحاڵیی خۆی بە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی دەردەبڕێ و بە هەنگاوێكی گرنگ وەسفی دەكات.
رۆزی كەیڤ نووسیویەتی “خۆشحاڵم كە بینیم ئەمڕۆ سەرۆكوەزیران و جێگری سەرۆكوەزیران كۆ بوونەوە، هەنگاوێكی سەرەتایی گرنگە بۆ پێشكەوتن لە پرسە سەرەكییەكان لە رێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرەوە.”
دەشڵێ: “حكوومەتێكی یەكگرتووی هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندی هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستانی عێراقە، هیوادارام ئەمە سەرەتای پرۆسەیەكی رێككەوتنی ئاشتەوایی و هاوكاریی بێت كە رێگە بە حكوومەت بدات بە شێوەیەكی كاریگەر كار بكات و كار بۆ هەموو هەرێم بكات.”