زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
توێژەرانی چینی بۆ یەکەمجار توانیان مێشکی مەیموونێک و کۆمپیوتەرێک هەماهەنگ بکەن. ئەم توێژەران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە یەکەم تاقیکردنەوەدا توانیویانە ڕووکاری مێشک و کۆمپیوتەر هاوکات بکەن.
میدیای دەوڵەتی چین لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، یەکەم تاقیکردنەوەی ڕووکاری مێشک و کۆمپیوتەر لەسەر مەیموونێک ئەنجامدراوە. ئەم پشکنینە دەتوانرێت لە داهاتوودا بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر مێشک بەکاربهێنرێت.
ما یۆنگجی، پزیشکی نەشتەرگەری دەمار لە پەکین، سەبارەت بەم تاقیکردنەوە دەڵێت: یەکەم تاقیکردنەوەی ئاژەڵان لەم بوارەدا سەرکەوتوو بوو، ئەمەش جۆرێکە لە پێشکەوتن. هەوڵی زیاتر پێویستە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی کلینیکی.
ئەو، کە بەشێکە لە گروپی توێژەرانی ئەم تاقیکردنەوە، دەشڵێت: ناوی تەکنەلۆجیا توانای گۆڕینی سیگناڵەکانی مێشکی هەیە بۆ فەرمان لە کۆمپیوتەردا. ئەم تایبەتمەندییە زۆر کاریگەر دەبێت بۆ ئەو نەخۆشانەی کێشەی جوڵەیان هەیە.