مستەفا میر ئەحمەد
قوتابی زانكۆی سۆران
فاكەلتی پەروەردە
سەركردایەتی سووپا بە هەمان شێوازی دەسەلاتەكانی پێش خۆیان دانیان بە مافەكانی كورد دا نەنا، تەنانەت كەنعان ئەفرین بە ڕاشكاوی ڕایگەیاند كە بێ بەزەییانە لایەنە جیا خوازەكان تێك دەشكێنن هەروەها چەندین هەنگاوی تریان بەرامبەر كوردیان نا .
هەنگاوەكانی دژی كورد لەلایەن دەوڵەتی توركیا
١.باری نائاساییان لە ناوچە كوردیەكان ڕاگەیاند.
٢.هەڵمەتێكی فراوانی دەسگیركردنی چاڵاكە كوردیەكانیان قەدەغەكرد .
٣.هەموو بڵاوكراە كوردیەكان داخران.
٤.بەهەزاران سەرباز لە ناوچەكوردیەكان مۆڵ كران .
٥. سەدان كوژراو و چەندین كەسیش لە سێدارە دران .
٦.حكومەتی سەربازەكان بڕیاریدا پشتێنەیەكی ئاسایشی بە قوڵایی (١٠_٢٠)كم لە سنوورەكانی عێراق و سووریا و ئێران درووست بكات .
٧.هەروەها قەدەغە كردنی زمانی دایك و گوێگرتن لە مۆزیقای كوردی و پۆشینی جلی كوردی هەر وەكو پیشوو بە قەدەغی مایەوە .
٨.ئەنجومەنی راوێژكاری یاسای راگواستن و نیشتەجێكردنی دەركرد ئەمەش تایبەت بە گەلی كورد دەركرا بوو .
٩.دەوڵەتی توركیا لە سالی ١٩٨٣ ز بەمەبەستی راوەدوونانی كورد لەگەڵ هەر یەك لە ئێران و عیراق رێكەوتن ئەوكاتەش عیراق و ئیران لە گەرمەی جەنگی یەك دابوون ئەمەش هەلێكی گونجاو بوو بۆ لیدانی كوردەكان لە پارچەكانی تر .
دەست پێكردنی خەباتی چەكداری دژی حكومەتی توركیا
ئەو سیاسەتانەی حكومەتی توركیا بەرامبەر بە كوردەكان دەیانكرد وای كرد زیانێكی گەورە بەر پارت و رێكخراوە سیاسییەكانیان كرد یەكێك لەوانەش پارتی كرێكارانی كوردستان بوو ژمارەیەكی زۆر لە ئەندام و سەركردەكانیان دەسگیركران و هەروەها وەكو رێكخراوێكی نهێنی ماركسی جیاخواز لەلایەن حكومەتەوە لە قەڵەمدران و كەوتنە بەر فشارێكی زۆری دەسەڵاتی ئەوكاتەی توركیا ، هەر بۆیە ناچاربوون خەباتیان لە كوردستانی باكوورەوە بەرەو خاكی سوریا بگوازنەوە و لەوێ دەست بە خۆ ڕێكخستن و خۆ ئامادەكردن بكەن لە ماوەیەدا چەند پێكدادان لەنێوان حكومەت و هێزە كوردەكان روویدا بەس بەفەرمی هێزێك درووست كرا بەناوی هێزی ڕزگاری كوردستانی دروستكرا و ئەم هێزە چەند هێرش و چالاكی سەربازی دژی سووپا و مۆلگەی تووركیا و تا دەهات زیاتر دەبوو مایەی ترس بۆ حكومەتی توركیا و ئەو چالاكایانەش وایان كرد ئەم پارتە شوێنی خۆی لەناو كوردانی باكوور بكاتەوە وە ئەمەش گورزێكی گەورە بەر حكومەتی توركیا كەوت .
پارتە سیاسەكانی كورد
هەرچەندە پارتی كرێكارانی كوردستان بوو بە پارتی هەرە سەرەكی لەو پارچەیەی كوردستان بەلام چەندین پارتی دیكە هەبوون كە رۆلی شانۆی سیاسی خۆیان دەگێرا وەكو :
١.پارتی ئیسلامی كورستان (پاك)
ئەم پارتە لە ساڵی ١٩٨٠ ز دامەزران لە نەوەدەكاندا بۆ یەكەم جار ناویان دەركەوت ، ئەم پارتە زیاتر دەیوست لە روانگەیەكی ئیسلامییەوە چارسەری كێشەی كورد بكات ، ئەم پارتە دوو گۆڤار هەبوو بەناوەكانی (جودی ) و (كوردستانی تێكۆشەڕ) ەوە .
٢.بزوتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەی كوردستان (كۆك) یەكێكی تر بوو لە پارتەكانی ئەو ماوەیە لە كوردستانی باكوور ، ئەندامانی سەركردایەتی ئەم پارتە لە دوای كودەتاكەوە روویان لە ئەوروپا كرد و بەشێكی كەم لە هێزەكانیان لە باكووری كوردستان مابوونەوە ، كە لە ساڵی ١٩٨١ ز دا لە كۆنفرانسدا بە فەرمی ناوی رێكخراوەكەیان بەرزگاریخوازی نەتەوەیی كوردستان (كۆك) راگەیاند ، دواتریش لە كۆبوونەوەیەكی لیژنەی ناوەندیاندا لە ساڵی ١٩٨٢ز باڵێكی سۆسیالیستیان لێ جیابووەوە .
٣.پارتی پێشەنگی كرێكارانی كوردستان بوو كە لە كۆنگرەی ساڵی ١٩٨٣ز پارتی كاركەری كوردستان (كیپ ) لەو پارتە جیابوونەوە ، ئەمان باوەریان بەخەباتی چەكداری نەبوو .
٤.یەكێتی سۆسیالیستی كوردستان
ئەم پارتە لە ساڵی ١٩٨٤ ز لە لایەن سەلیم كایا دامەزرا پارتێكی ماركسی نهێنی بوو داوای سەربەخۆی كوردستان دەكرد بەڵام بەهۆی لاوازی پارتەكە لە ساڵی ١٩٩٠ز خۆی هەلوەشاندەوە .
٥.پارتی هێزەكانی كوردستان
ئەم پارتە لە چەند ئەندامێكی پێشووی پارتی سۆسیالیستی لە ساڵی ١٩٨٨ ز دامەزرا ئەمانەش ماركسی بوون زۆر لە پارتی كۆمەنیستی توركیاوە نزیك بوون و داوای كوردستانی سەربەخۆیان دەكرد .
٦.پارتی تەڤگەری سۆسیالیستی كوردستانی
ئەم پارتە یەكێك لەوپارتانەی لەسەر شانۆی سیاسی بوون ئەمە لەسەر ماركسی لینین بوو داوای سەربەخۆی كوردستانیان دەكرد و بروایان بە شۆرشی چەكداری هەبوو پەیوەندی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان زۆر باش بوو دواتر پەیوەندیان تێكچوو.
٧.رزگاری خوازی كوردستان
لە ساڵی ١٩٨٨ز دا ئەم بەرەیە لەچەندین پارت و رێكخستنێكی كوردی لە برۆكسل دامەزرا ئەم بەرەیە رۆژنامەیەكەیان هەبوو بەناوی (تاڤگەر )ەوە هەبوو و بانگەشە بۆ یەكگرتنی سەرجەم لایەنە كوردییەكان دەكرد ئەم گروپە تا ساڵی ١٩٩١ز چاڵاكی سیاسی و راگەیاندنیان هەبوو بەلام دواتر ناوبانگیان نەما .
٨.پارتی خەڵكی زەحمەتكێش
ئەم پارتە لە لایەن (٧) ئەندامی پەرلمانە كوردەكەی پارتی گەلی سۆسیال دیموكرات لە ساڵی١٩٩٠ز لە ئەنقەرە دامەزرا دواتر توانی رۆلێكی گرنگ بگێرێت و لەهەلبژاردەكانی داهاتوو لەگەڵ پارتی گەلی سۆسیال دیموكرات چەندین كورسی بەدەست بهێنێت .
٩.پارتی كرێكارانی كوردستان (ڤەژین)
ئەم پارتە لە ساڵی ١٩٩٠ ز دا لەلایەن كۆمەڵێك ئەندامی جیابوویەی پارتی كرێكارانی كوردستان دامەزرا داوای چاكسازگ لەو پارتە دەكرد بۆیە جیابوونەوە پارتێكی تری دامەزراند بەناوی پارتی كرێكارانی كوردستان ڤەژین باوەریان بە كاركردن بوو لە سەر بنەمای دیموكراتی و سیاسەتیشیان خۆی لە كاركردن بۆ رزگاری كوردستان و باوەربوون بە خەباتی سیاسی و سەربازی هەبوو .