زاری كرمانجی- سۆران:
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشیی لە عەلی عەونی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 8/5/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەلی عەونی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی، پێشمەرگەی خەباتکار و تێکۆشەری ناسراو عەونی نیعمەت.
سەرۆکی حکوومەت، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا، عەلی عەونی سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی سەرۆکی حکوزمەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.