دێسکی وەرزشی زاری کرمانجی:
رۆژنامەكانی ئیسپانیا پشتڕاستی دەکەنەوە، کە 7 یاریزانی دەست بۆ هێنانیان بڤەیە و لە مێرکاتۆی ئایندە ناچنە نێو مامەڵەوە.
“مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ـی ئیسپانی ئاشکرایدەکات، کە چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، لیستێکی 7 یاریزانی دەستنیشانکردووە کە هاوینی داهاتوو بە هیچ شێوەیەک دەستیان لێنادرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە بلوگرانا پێویستی بەوەیە شۆڕشێک لە مێرکاتۆ بکات بە فرۆشتنی بەشێک لە یاریزانەکانی، بەمەبەستی دابەزاندنی رێژەی مووچە، تا لە یاسای یاریی خاوێن دەرباز ببن.
“مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ” ئاماژەی بەوە کردووە کە یاریزانە بڤەکان بریتین لە مارک ئەندرێ تێر شتیگن، ئەندرێس کریستێنسن، رۆناڵد ئاراوخۆ، فرێنکی دی یۆنگ، پێدری، عوسمان دێمبیلی و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی.
بارسێلۆنا، پێویستی بە دابەزاندنی سنووری مووچەی یاریزانان هەیە با نزیکەیی 200 ملیۆن یۆرۆ، بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەستی نوێ ئەنجامبدات و گرێبەستی یاریزانەکانی نوێ بکاتەوە.
ئەم گرفتە لە کاتێکدایە کە چەند مانگێکە هەوڵی چڕ هەیە، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی مێسی بۆ کامپ نۆ. رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا پێیان وایە، ئەم هەنگاوەی چاڤی بەربەست بۆ گەڕاندنەوەی مێسی دادەنێت، چوون بە مانەوەی ئەم یاریزانانە بارسا ناتوانێت خۆی لە یاسای یاریی خاوێن بپارێزێت، لە دەمێکدا بیەوێ مێسی بگەڕێنێتەوە.