تۆفیق محسین تۆفیق
زانکۆی سۆران بەشی زانستەکۆمەلایەتیەکان
قۆناغی سێیەم
دوای پارتی دیموکرات لە ساڵی ١٩٥٠ز لە هەلبژاردنەکان دەنگی زۆرینەی بەدەست هینا ئەوەش لە ئەنجامی ئەو بەلێنانەی کە لە کاتی بانگەشە بۆ بەدەست هێنانی دەنگی زۆرینە و لەئەنجام دا زۆرینەی دەنگی بەدەست هێنا .
ئابووری:
حکومەتی عەدنان لە رووی ئابووریەوە کۆمەلک بەرنامەی گرنگی هەنگاو نا بۆ ئەوەی ئابووری تورکیا بەرەو بازاری جیهانی بەرێت گرنگترین لایەنەکان باس دەکەین کە لەم رێیەوە پێگەی ئابووری ولات بەرز و بەهێز بکاتەوە لەوانە :-
١_کشتوکاڵ
حکومەتی عدنان چاکسازی لەم بوارەدا کرد و زۆر گرنگی بەم لایەنە داوە تا بتوانێت کشتوکاڵی ببوژێنێتەوە و بەرەو شێوازی سەرمایەداری بەرێت گرنگترین چاکسازی لەم کەرتەدا ئەمانە بوون :-
١.دەست بە دابەش کردنی زەوی بەسەر جوتیاران دا بەتایبەتی زەوی دەوڵەت و بێ خاوەنەکان بەرانبەر بە برێك پارە کە جوتیار لەماوەی ٢٠ ساڵ بیدات .
٢.هاوردەکردنی ئامێر و ئامرازی کشتوکاڵی نوێ بۆ ولات لەوانە ٤٤ هەزار تراکتۆر و نزیکەی ٥٠٠ هەزار دەراسە و ٤٠ هەزار تۆوەشێن هاوردەکرد ئەم ئامارە لە کۆتایی ساڵی ١٩٥٩ ز تۆمارکراوە .
٣.قەرز بۆ جوتیاران دەدرا تا بتوان سوود لە پارەکە وەربگرن تا کشتوکاڵ بەرەو پێش بچێ .
٤.حکومەت سیاسەتی کڕینەوەی بەروبومە کشتوکالییەکانی لە جوتیاران پیادە دەکرد.
٢_پیشەسازی
لەم بواردە حکومەت گرنگی زۆری پێدا و بانکێکی گەشەپێدانی پیشەسازی دامەزران بە مەبەستی قەرز و هاوکاری تایبەت بەم کەرتە کە زیاتر لە ٢٦٦ پرۆژە سوودمەند بوون لەم قەرزە و هاوکاری ئەم بانکە .
٣_بیناسازی
لەم بوارەدا گرنگی زۆر پێدرا بە پرۆژەی پیشەسازی و بەپرۆژە حکومیەکانیشەوە خستەکارەوە و گرنگی بە کەرەستە و ماددەکان دەدرا بە کوالێتێکی زۆر بەرز لە بیناسازی دا ١٠ کارگەی شەکر و ٢٠ کارگەی چیمەنتۆ و چەندین کارگەی رستن و چنین و خۆراك چەندی کارگەی تر بەکار خران .
٤_دامەزراندنی وێزگەی کارەبا
لەماوەییە دا چەند پرۆژەیەکی گەورە و بچووك وێزگەی کارەبا دامەزران بە هاوکاری سەرمای دەوڵەت و بیانییەکان رێژەی بەرهەمی وزەی کارەبا سێ ئەوەندە زیاد کرد.
٥_بەگەرخستنی سەرمایی بیانی
لە ئابی ساڵی ١٩٥١ز ئەنجومەن بریارێکی دەرکرد سەبارەت بە هاندانی بەگەرخستنی سەرمایەی بیانی لە توورکیا کە ئەمریکا پشکێکی گەورەی بەرکەوت .
٦_کانزانکاری
لەسەردەمەدا رێژەی دەرهێنانی کانزا بەرەو بەرز رۆیشت وەکو خەلوز و ئاسن و مس و ….هتد بەردەوام لە زیاد بوون دابوو .
٧_رێگا و بان
لەم بوارەدا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لە ساڵی ١٩٥٠ز لە کۆی ٢٦٣٠ کم بوو لە سالی ١٩٥٤ز زیاد کرا بۆ ٢٢٠٠٠ کم جگە لەوەی کە ٢٨٩ پردەوە زیاد کرا بۆ ١١٨٩ پرد هەروەهاش کەشتی گەلی بازرگانی پێشەکەوت .
هەرچەندە ئەم چاکسازیان کاریگەریەکی زۆری هەبوو لە بەرەو پێشچوونیان ئەم بوارنە بەڵام حکومەت نەیتوانی بناغەیەکی بەهێز و پتەوی ئابووری دابمەزرێنێت چونکە حکومەت بە وردی رەچاوی کێشەکانیان نە کرد بوو کە کاریگەری خراپیشی لێ کەوتەوە وەكو
١_ هەلاسانێکی گەورەی ئابووری تورکیای گرتەوە .
٢_قەرزێکی زۆر و داواکردنی قەرزی بەردەوامی لە دەرەوە .
٣_خەرجی زۆربوونی سەربازی کە بەردەوام لە زیاد بوون دابوو خەرجی سەربازی لە ٪٣٠ی بودجەی وڵات پێکدەهات .
کۆمەلایەتی لەسەردەمی حکومەتی پارتی دیموکرات
پارتی دیموکرات هەر یەکەم ساتەوە دەستی بۆ ئەم لایەن برد بۆ چارسەرکردنی کێشەکان و راکێشانی جەماوەر بەلای خۆی دا کۆبکاتەوە کە پێشتر پارتی گەڵی کۆمار لەسەرسیستەمی کەمالیزنم دەرۆیشت کە کێشەیەکی زۆری نایەوە لە ناو کۆمەلگەی تورکیادا کە زۆربەیان موسلمان بوون لەم بارەیەوە دیموکرات چەند بریارێک دەرکرد تایبەت بە ئاین بوو بۆ ئەوەی کۆمەلگەکە بێتەوە دۆخی جاران و کێشەکانیان بە ئاشتی خۆی چارسەر بکەن گرنگترین بریار ئەمانە بوون :
١_بابەتە ئاینییەکان لە قوتابخانەت سەرەتای و ناوەندی زیاد بکرا و قوتابخانەی تایبەت بە پێگەیاندنی گوتار خوێن و مەڵا دامەزرا .
٢_کۆليجی شەریعەتناسی لە زانکۆی ئەنقەرە کردەوە .
٣_لەئەستەمبۆل قوتابخانەی باڵای ئاینی کرایەوە .
٤_دووبارە بانگدان لە مزگەوتەکان.
٥_درووستکردنی مزگەوت و نۆژەنکردنەوەی مزگەوتە کۆنەکان بەتایبەت مزگەوتێکی زۆر لە ئەنقەرە درووستکرا .
٦_خوێندنەوەی قورئان لە رادیۆ بە زمانی عەرەبی .
٧_پشتگیری کردنی لە بزووتنەوەکەی نوورسی رێ پێدا گۆڤارێك بەناوی یەکێتی وە دەربکەن و خودی سەرکردەی بزوتنەوەکە سەعیدی نوورسی ئازاد بکەن رێ دا کتێبەکانی بەناوی نامەکانی رووناکی چاپ بکات و بلاوبکاتەوە .
هەرچەند ئەم بریارانە جێگەی خۆشحالی بوو لۆ موسلمانان بەلام هەندێک کاریگەری خراپی لێکەوەتەوە چونکە ماوەیەکی زۆر لە لایەن کەمالییەکانەوە دژایەتی دین دەکرا ئەمەش وای لە خەڵک رق و قینەیەکی زۆریان بەرانبەر بە حکومەتی تورکیا هەبێت چەندین رێکخراو و چالاکی تیرۆیستی سەری هەلدا .