پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لێخۆشبوونی لە 15 % ی قەرزی ئاو تا 20ـ 9ـ2022 دەبێت، دوای ئەم وادەیە كۆتایی پێ دێت كە تەنیا ئەم هەفتەیە وادەی ماوە.”
تەحسین سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران ئاشكراشیكرد:” بەگشتی لە ماوەی رابردوو قەرزی ئاو كۆمپانیا و حكومەت 20 ملیار دینار بوو، 11 ملیار تەنیا قەرزی كۆمپانیا بوو لای هاووڵاتییان، گەڕانەوەی قەرزیش لە لایەن هاووڵاتییان تا رادەیەك باش بووە ئەمڕۆش كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو لە ڕۆژی پشوودا لە ئەرك دابوون بۆ ئەوەی قەرز لەو هاووڵاتییانە وەربگرنەوە كە دەیانەوێت قەرزەكانییان بگەڕێننەوە”.
گووتیشی:” بەپێی گوتەی وەزیری ئاو ئەم بڕیارە درێژ ناكرێتەوە تەنیا تا 20 ی 9 دەبێت”.