نوسینی قوتابی:محەمەد خالید ئیسماعیل
قوتابی زانکۆی سۆرانبەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان بەسەر پەرشتی:ماموستا پەیوەند بابەت:پەیمان نامەی لۆزان٢٤تەممووزی _١٩٢٣
پاش کۆتای پەیمانی سیڤەرەوە ڕەتکردنەوەی لەلایەن تورکیاوە دەوڵەتە سوێندخواردوەکان بڕیاریاندا کە لە شاری لۆزان لە سویسڕا کۆببنەو وە بە سەقامگیری ئاسایشی جیھانی.بۆ ئەم مەبەستە دەوڵەتانی دەوڵەتانی سەرکەوتوو لە شەڕی یەکەمی جیھانیدا لە شاری لۆزان پەیمانی لۆزانیان مۆر کرد.لەم پیمانەدا دەوڵەتە سوێندخواردوەکان لە بەندەکانی بیھیمانت سیفر پاشگەزبونەوە.بەپی ئەم پەیمانامە نویەدا ریاردرا لە بەندی (٢_لە ماددەی٣)دیاریکردنی سنوری عێراق تورکیا بھێلێتەوەە دابخرێت.وە ماوەی(٩)مانگدا ئەو کیشەیە بە ئاشتی چارەسەر بکری،وە ئەگەر لەم ماوەیەدا نەگەیشتنە ئەنجام کێشەی موصڵ بدرێتە کۆمەلەی نەتەوەی (عسبةالامم).لێرەوە کێشەی موصڵ سەریھەڵدا کە تورکیا سور بوو لەسەر ئەوەی کە ویلایەتی موصڵ تورکیەو دەبێت بخرێتە سەر تورکیاوە بە بەڵگەی ئەوەی کە موصڵ بەبی شەڕو بەرھەڵستی تورکیا لییکێشاوە و تەواو داگیرنەکراوە.تورکیا لە زۆر مناسەبە و کۆبونەوەی کۆمەلەی نەتەوەی(عبسةالام)نەتەوە یەکگرتووەکان (الأمم المتحدة)ئەم کێشەیە خراوەتە بەر دەستی بۆ لێکۆلینەوەو دەرکردنی بریار لەم بارەیەوە وە لە ھەموو مناسەبە و کۆبونەوەیەکیشدا داوای تورکیا رەتکراوەتەوە.
پەیمانی لۆزان: پەیمانی لۆزان٢٤تەممووزی ١٩٢٣دوای کۆنگرەیەک لە شاری لۆزان لە سویس بەسترابوو واژوکرا.کۆنگرەکە لە مانگی تشرینی دووەمی ١٩٢٢دەستی پێکرد لە ٣٠کانونی دووەمی ١٩٢٣لەبەر نەگەیشتنە ئەنجام بڵاوەی لێ کرا،دواتر دیسان دەستی پێکردەوە لە ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣دا واژوکرا ڕێوڕسمی واژوکردنەکە لە (شاتۆ دووڕوومینی)شاری لۆزان واژوکرا سەرکردە بەژداربووەکان لە ئووڕاقی شاتۆ دووئۆشی مابوونەوە،وە تابلۆیەکی ڕێکەوتنامەکە لە لۆبی ھوتێلەکەدا ھەڵواسراوە.
مەبەست لە کۆنگرەکە باسکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و بەستنی ڕێکەوتنێکی نوێی ئاشتی بوو لە گەڵ تورکیای کەمالی بۆ ئەو پیمانەی لۆزان شوێنی پەیمانی سیڤەر بگرێتەوە،ئەو پەیمانەی کە نە تورکیای کەمەلی نە ھاوپیمانان ناوەڕۆکیان جێبەجێ کردبوو،لەم کۆنگرەیەدا گەلێک بابەتی تایبەت و کێشە ناوچەیی و ڕامیارەکان چارەسەر کردنی کێشەی موصڵ و سیستەمی تەنکە دەریایەکان و کێشەی سیستەمی مافی بێگانە و کێشەی ئابووری و دارایەکانی وەک قەرزی گشتی و عوسمانی و پاراستنی بەرژەوەندی ئابووری بێگانە خرانە بەر باس و گفتوگۆ.کۆنگرەی لۆزان کە پەیمانی لۆزانی لێکەوەتەو زەبرێکی کاریگەری لە بابەتی کورد و کێشە ڕەوەکەیدا و نەیھێشت ئاوات و داخوازیەکانی کورد بەپی پەیمانی سیڤەر بێتە دی.
سەرکردە بەژداربوەکان:
•عیسمت ئیبۆنۆ(تورکیا)
•لۆرد کورزون(شانشینی یەکگرتوو)
•ئەلیفتھیرۆس ڤێنیزێلۆس (یۆنان)
چاودێرەکان:
جۆزەف گروو،نوێنەری ئەمریکا لە سویسڕا
بەشەکانی ڕێکەوتنامەکە:پەیمانی لۆزان ١٤٣لەخۆگرتبون کە دابەشکرابوون بەسەر چەند بەشێکی سەرەکیدا،لەوانە گەرووی تورکیا،دواتر بە پەیمانی مۆنتڕۆک لە ساڵی ١٩٣٦ ھەموارکرایەوە ھەڵوەشاندەوەی بەڵێنامەکان بە شێوەی ئاڵوگۆر،ھەروەھا ئاڵوگۆری دانیشتوان لە نێوان تورکیا و یۆنان وە ڕێکەوتنە ھاوبەشانەی کە نێوان ھەردوو لایەن واژوو کراون، وە ئەوانی تر لە مەرجەکانی پەیماننامەکەدا سەربەخۆی تورکیا و دیاریکردنی سنورەکانی ھەروەھا پاراستنی کەمینە خاچ پەرشتە ئۆرتۆدۆکسەکان یۆنان لە تورکیا وە پاراستنی کەمینە موسڵمانەکان لە یۆناندا ھەندەکیان لەم بەشانەدان.
بەشەکانی ڕێکەوتنامەی لۆزان
•بەشی یەکەم:بڕگە سیاسیەکان
•بەشی دووەم: بڕگە دارایەکان
•بەشی سێەم:بڕگە ئابووریەکان
•بەشی چوارەم:گەیاندن پرسە پاکسازییەکان
•بەشی پێنجەم:دابینکارییە جیاجیاکان
•بەشی شەشەم:ڕێکەوتنی ڕێزگرتن لە مەرجەکانی نیشتەجێبوون و کار و دەسەڵات
•بەشی حەوتەم:ڕێکەوتنی بازاڕ
بەشی ھەشتەم:ڕێکەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی ھاووڵاتی تورکی و یۆنان
•بەشی نۆیەم:ڕێکەوتنی نێوان تورکیا و یۆنان و ڕێزگرتنی قەرەبوکردنەوەی دوولایەنەی ھاووڵاتیان و گۆڕینەوەی گیراوەنی شەڕ
•بەشی دەیەم:جاڕنامە دەرباری دەرکردنی لێبوردنی گشتی
•بەشی یانزە:جاڕنامە دەرباری موڵکی موسڵمانانی ناو یۆنان
•بەشی دوانزە:جاڕنامە دەرباری مەسەلە پاکسازیەکانی ناو تورکیا
•بەشی سیانزە:جاڕنامە دەرباری بەڕیوەبردنی دادپەروەری لە تورکیا
•بەشی چواردە:پڕۆتۆكۆلی دابینکردنی ھەندەک دانپێدانان دەربارەی دەوڵەتی عوسمانی
ڕەخنە لە پیمان نامەکە
نوسەری تورک (کادر میسڕ ئۆخڵۆ)پەرتوکێکی بە ناوی پەیمانی لۆزان سەرکەوتن یان خزمەت لەویدا ڕەخنە لە پیمانامەکە و ئەو کەسەنە دەگرێت کە لەلایەن تورکەوە سەرپەرشتی نوسینەکەی کردووە پیوایە تورکەکان بە پابەند بونیان بە ئەرکەکانی پەیمانی لۆزان جەستبەرداری سەرکردایەتی موسڵمانان و جیھانی ئیسلامی بوون وە پارچە زەویکی بچوکیان لە بەرامبەر پەسەند کردووە.