فارس حسێن فارس- قۆناغی سێ یەم زانستەکۆمەلایەتییەکان زانکۆی سۆران
هەڵوەشاندنەوەی خەلافەت بەیەکێك لە رووداوە گرنگەکانی مێژووی ئیسلامی دادەنرێت کە بەتەواوی مووسلمانان پەرتەوازکرد و دەسەلاتی سیاسی لاوازبوو ئەوە نزیکەی سەد ساڵ دەبێ ئەو سیستەمە هەلوەشاوەتەوە زۆریش هەوڵ ئەدرێت ئەو سیستەمە کار پێ بکرێتەوە بەپێ خەلافەتی راشەیدەین کە لەسەرۆی رۆیشتن .
سیستەمی خەلافەت
خەلافەت یەکێك لەو سیستەمانەی حکوم کردنی دەوڵەت و کاروباری ئەومەتێك بەرێوە دەبات بەپێ کتێبی قورئانی پیرۆز و ئەو کەسەی پێش ببێتە خەلیفە دەبوایە هەموو خەڵك بەیعەتی بدەن ئەو کەسەی کە پۆستیی خەلیفە وەردەگرێت وەنابێت هیچ کەسێکی نزیکی خەلیفە ببێتە جێنشینی چونکە ئەوە ئەو سیستەمە دژی پشتاوپشتییە دەسەڵات واتا نابێ کور یان برا و یان مام یان کەسێکی نزیک ببێتە جێنشین دەبوو کەسێک لە دەرەوەی بنەماڵەی خەلیفە ئەبوو وەکو جێنشین دیاری بکرێ لەلایەن خەلکەوە بەیعەتیان پێ دابێ .
مێژووی خەلافەت
١.خەلافەتی راشەیدەین :
ئەو سیستەمە لە دوای کۆچی دوایی کردنی پێغەمبەر محمد رسوول الله (د.خ) لەسەر بێت دەستی پێکرد کە چەندین خەلافەت بەدوای یەك هاتن یەکەم خەلافەت خەلافەتی راشەیدەین بوو یەکەم خەلیفە ئەبوبەکری سدیق بوو لەدوای پێغەمبەر محمد (د.خ) لەسەر بێت کاروباری موسلمانان بەرێوە ببات ئەم خەلافەت پشتاوپشتی نەبوو بەپێ شوورا
خەلیفە دیاری دەکرا و حکومرانی دەوڵەتەکەیان دەکرد و ئەو کەسەی دوایی خۆیان دەکردە خەلیفە لە دەرەوەی بنەماڵەی خۆیان بوو ماوەی حکومرانی ساڵی زاینی ٦٣٣ز ٦٦٠ز ساڵی کۆچی ١١ك٤٠ك ،
خەلیفەکان گوێ لە کێشەکانی خەلک دەگرت لەنزیکەوە ، ئەم خەلافەتە ٤ خەلیفە حکومرانیان تێدا کرد هەمووشیان بە چاکترین باشترین کەس دادەنرێن و هەر چواریان لەو کەسانە بوون کە موژدەی بەهەشتیان پێ درابوو .
٢.خەلافەتی ئەمەوی :
ئەم خەلافەتە لەدوای خەلافەتی راشیدەین درووست بوو لەلایەن معاوی کوری ئەبوسوفیان لەساڵی ٤٠ کۆچی بووە خەلیفە و دامەزرێنەری خەلافەتی ئەمەوی ئەمەش دوایی ملمڵانێکی چەند ساڵە لەگەڵ کۆتا خەلیفەی راشەیدەین لەسەردەمی ئەم خەلافەتە بەسەردەمی ئاژاوە و ملمڵانێ دادەنرێت چونکە چەندین بەرەی جیا جیا درووست بوو هۆکارەکەشی ئەوە بوو خەلیفەکانی ئەمەوی دەسەلاتیان پشت و پشت لێ کرد واتا نە ساختەکاری جێنیشینیان دیاری دەکرد واتا خەلیفە برای یان کوری یان مام دەکرد جێنیشین و لە نزیکەوە خەلکیان نەدەبینی بۆ ئەوەی بەدەم سکالاکانی خەلکیەوە بچن تەنیا چەند خەلیفەیەك نەبێ کە بەپێ شەریەعەتی ئیسلام کاریان دەکرد ماوەی ئەم خەلافەتە لە نێوان ساڵانی ٦٦٠ز ٧٥٠ز و ٤٠ك ١٣٢ك هەرچەند ئەم خەلافەت زۆربەی کات خەریکی کپکردنەوە شۆرش و بزوتنەوەکان بوو کە دژی خەلافەت بەرپاببوو بەڵام هەندێك فتوحاتیش کرا لەوان فەتح کردنی هەندێک ناوچەی هیند و پاکستان و تورکمانستان و ئۆزبکستان کرا گرنگترین فتوحات کە ئەنجانم درا بێ فتوحاتی ئەندەلوس بوو کە دەکاتە ئیسپانیا و پرتوگالی ئێستا .
٣.خەلافەتی عەباسی :
ئەم خەلافەتە سێیەم خەلافەت دادەنرێت بەلام بە شکۆترین خەلافەت لەمێژووی خەلافەت دادەنرێت لەرووی شارستانیەوە گەورەترین پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیەوە ئەم خەلافەت لە لایەن نەوەکانی بنەمالەی عەباسی مامی پێغەمبەر محمد (د.خ) لەسەر بێت دامەزرا دوای ململانێکی دوور و درێژ لەگەڵ خەلافەتی ئەمەوی توانرا لەساڵی ١٣٢ کۆچی خەلافەتەکە برووخێنن و خەلافەتی عەباسی دابمەزرێنن ماوەی ئەم خەلافەتە درێژبووە لەنێوان ساڵانی ٧٥٠ز ١٢٥٨ز و ١٣٢ك٦٥٦ك دابووە ، لەسەردەمی ئەم خەلافەتەش سیستەمەکە هەر وەکو هی خەلافەتی ئەمەوی بەرێوە دەچوو ئەوان بەلێنیان دا سیستەمی خەلافەت بگەرێنەوە بۆ شەریعەتی خۆی کە بەشوورا ئەنجام دەدرا لە کۆتایی دا ئەم خەلافەت بە کەوتنی شاری بەغدا لەلایەن مەغۆلەکانەوە کۆتایی بە خەلافەتی عەباسی هێنرا و خەلافەتیش گوێزرایەوە بۆ شوێنکی تر ئەویش بۆ میسر بوو .
٤.مەمالیکەکان :
پێش مەمالیکەکان دەولەتی ئەیوبی حکومرانی میسریان دەکرد بەڵام دووجار لە لایەن مەمالیکەکانەوە لە دەسەلات لادران لە ساڵی ١٢٥٠ز و ٦٤٨ك دوای ئەوەی خەلافەتی عەباسی لەلایەن مەغولەکانەوە لەناوبرا قورسایی خەلافەت گوێزرایەوە بۆ مەمالیکەکان ماوەی خەلافەتەکەی لەنێوان ساڵانی ١٢٥٨ز ١٥١٧ز و ٦٥٦ك٩٢٣ك ئەم خەلافەتەش بەهەمان شێوەی خەلافەتەکانی پێش جگە لە خەلافەتی راشیدەین نەبێت بەشێوەی پشتا و پشت رۆیشت بەلام ئەم خەلافەتە وەکو ئەوانی دی زۆر فراوان نەبوو تەنیا لە میسر و شام و حیجاز و یەمەن لەژێر دەستی دابوو زۆر دەسەڵات بەسەر تەواوی جیهانی ئیسلامی نەبوو لە کۆتایی دا لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی رووخێندرا خەلافەت گوێزرایەوە .
٥.خەلافەتی عوسمانی :
دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵی ١٢٩٩ز و ٧٠٢ ك دامەزرا لەلایەن سوڵتان عوسمان دوایی ئەوەی دەوڵەتی عوسمانی بەهێز بوو فراوان بوو دواجار توانیان بگەنە پلەو پایەی خەلافەت ئەویش لە ساڵی ١٥١٧ز و ٩٢٣ ك توانیان مەمالیکەکان برووخێنن خەلافەت لە قاهیرەوە بۆ ئەیسلامبۆل گويزرایەوە بەهەمان سیاسەتی پشتا و پشت دەرۆیشتن خەلافەتی عوسمانی دواین خەلافەتی بەهیزی ئیسلامی بوو .
کۆتایی خەلافەتی عوسمانی و هەڵوەشاندەوەی خەلافەت
خەلافەتی عوسمانی لە سەدەی ١٨ و ١٩ هەم بەرەولاوازی رۆیشت تادەهات لەلایەن ولاتانی رۆژئاوا و رووسیا خەلافەتی عوسمانی لاواز دەکرد خاکەکەیان داگیردەکرێت دوای دەرکەوتنی کۆمەلەی ئیتحادی تەرەقی لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەم دەرکەوت بەنهینی کاریان دەکرد سەرجەم نەتەوە جیا جیا کانی ناو دەوڵەتی عوسمانی بەشداربوون بە تورکیشەوە درووشمی ئەم رێکخراوە
ئازادی و یەکسانی هەمان درووشمی شۆرشی فەرەنسی بەرزکردەوە دوای هەوڵێکی زۆر توانرا لە ساڵی ١٩٠٨ز کودەتا بەسەر سوڵتان عەبدولحمدی دووەم دا بکەن دەستوور بەسەر سولتان دا سەپاند دواتر لادرا سولتان محمدی پێنجەم هاتە سەر کورسی دەسەڵات بەس بەناو لەسەر دەسەڵات بوو لەسەردەمی ئەودا بەژداری جەنگی جیهانی یەکەم کرد بەلای ئەلمانیا شکایەوە بەلام دوای ئەوەی بەرەی هاوپەیمانان توانیان دەوڵەتی عوسمانی تووشی شکستێکی گەورە هات تەواوی خاکەکەی پارچە پارچە کرا لە نێوان هاوپەیمانان لەناوەراستی ئەنادۆل دەوڵەتێکی تورکی دادەمەزرێنن بەلام دوایی موستەفا ئەتاتورک لە ئەنادۆل شەری سەربەخۆی راگەیاند دواترتوانی تەواوی ئەنادۆل کۆنترۆل کرد .
هەلوەشاندنەوەی سیستەمی خەلافەت
دوای ئەوەی هاوپەیمانان پەیمانی لۆزان مۆرکرد دانی نا بەکۆماری تورکیا موستەفا کەمال خەلیفە دەسەلاتی سیاسی نەما بەس تەنیا وەکو رەمزێکی ئاینی مایەوە بەلام دوای لە ١٩٢٤ ز و ١٣٤٢ك بەبریاری ئەنجومەنی نیشتمانی گەورە سیستەمی خەلافەت هەلوەشاندنەوە دواین خەلیفەش سوڵتان عبدولمەجیدی دووەم موسلمانان بوو لە دەوڵەتی تورکیا دەرکرا رێگەی نەدرا بێتەوە خاکی توورکیا ئەوە نزیکەی سەد ساڵ سیستەمی خەلافەت نەماوە و دەسەڵاتی سیاسی موسلمانان لەوکاتەوە هیج هێزیکی سیاسی ئیسلامی بەهێز نەبوو سەرجەم هێزی ئیسلام یەکبخات .