زاری كرمانجی-سۆران:
بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیيەتی بەڕێوەچوونی كارەكانی، قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، بەدوواداچوون بۆ پڕۆژەی چاككردنی كۆڵان و شەقامەكانی گەڕەكی جوندیان دوو دەكات.
لەمبارەوە رەجەب زبێر حارس قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی گوت ” لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی 695 ملیۆن دینار، بەسەرپەرشتی سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران دەستكراوە، بە جێبەجێ كردنی پڕۆژەی شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی جونیان دوو لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران.
ئاماژەی بەوەشدا: ” ئەمڕۆ یەكشەممە 7-5-2023 بەمەبەستی لە نزیكەوە بینینی پڕۆژەكەو چۆنییەتی بەڕێوەچوونی كارەكانی، سەردانی گەڕەكەكەمان كرد.