مستەفا دۆلەمەری – سۆران:
تەحسین سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: ساڵی رابروو زیاتر لە چوار ملیار دینار تەرخانكراوە بۆ چارەسەری گرفتی ئەو شوێن و گەڕەكانەی كە بە تانكەر ئاویان پێدەدرا، زۆرترین گرفت لە سنووری ناحیەی خەلیفان و چەند گوندێكی قەزای سیدەكان بووە”.
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، ئاشكراشی دەكات: لەئێستادا پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ 9 گوندی سنوورەكەمان واتە 6 گوندی سنووری ناحیەی خەلیفان و پڕۆژەی ئاوی گوندەكانی هەسنان، سیتكان، كەورین، لەگەڵ دانان و نۆژەنكردنەوەی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی دۆڵی زەرزێ لە سنووری قەزای سیدەكان جێبەجێ دەكرێت، هەروەها چەندین پڕۆژەی دیكەشمان لە پلان و بەرنامەدان بۆ چارەسەری گرفتی ئاوی هاووڵاتییان.