زاری كرمانجی- سۆران:
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2023/5/7 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی كۆلێژی به‌رگریی نیشتمانیی سه‌ر به زانكۆی به‌رگری بۆ خوێندنی باڵای سه‌ربازی كرد كه دامه‌زراوه‌یه‌كی زانستی و مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه و قوتابیانی له پله‌دارانی سه‌ربازی و به‌رپرسان و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه حكوومییه‌كان پێكهاتوون و له بواری به‌رگری و به‌ڕێوه‌بردندا بڕوانامه به ده‌ست ده‌هێنن.
له دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به سه‌ردانی شانده‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی بواری به‌رگری و سه‌ربازی و هه‌موو بواره‌كانی دیكه‌ی له ته‌واوی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها په‌یڕه‌و و پرۆگرامی خوێندنی له زانكۆكه و به‌ش و كۆلێژه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌ما نیشتمانی و زانستییه‌كان به پێویست و ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند.
جه‌ختی كرده‌وه كه دوای بیست ساڵ له ئازادیی عێراق، ده‌بێ به سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو، به ڕوانگه و به‌رنامه‌یه‌كی ڕوون و هاوبه‌شی كۆكه‌ره‌وه، هه‌نگاوی باشتر به‌ره‌و داهاتوو بنێین و هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق پێكه‌وه له به‌ڕێوه‌بردن و بنیاتنانی وڵات‌دا هاوبه‌ش و به‌شدار بن.
لای خۆیه‌وه شانده‌كه خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانه‌كیان و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها سوپاسی ڕۆڵ و گوتار و ڕوانگه‌ی نیشتمانیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌گشتی كرد.
گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه ده‌رباره‌ی چه‌ندین پرسی ئه‌منی و سه‌ربازی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.