مستەفا حەمەدەمین/ قوتابی قۆناخی سێ بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی سۆران
مێژووی شەر و ململانێی کورد و تورک زیاتر لە نیو سەدەی تێپەراند ، کورد یەکێک بووە لەو نەتەوانەی هەمیشە دەستی هاوکاری بۆ گەلانی تر درێژکردووە،لە ساڵی ١٩٠٨ لە کودەتای تورکیا رۆلێکی گرینگیان بینی لەگەل تورکە لاوەکان بەڵام دوای سەرکەوتن بەسەر کودەتا هەر چیەک ویستیان بەسەر کوردیان هینا (عەلمانیەت تۆرانیەت تورکاندن) دوابەدوای ئەوە کورد شەڕی بۆ سەربەخۆ و تورکیا و بۆ کۆمار بونی تورکیا ئەکرد لە هەمبەر ئەوەی بزانێت کە مستەفا کەمال ئیسلام و دەسەلات لێک جیاواز ئەکاتەوە و هەرچی مافی کوردە لەدەسەڵات نایهێڵیت .چی نەما بەسەر کوردەکەن نەهێنن ،پیاوەکان لەکاتی جەنگدابوون و ژن و منالەکەنیان لە ئەشکەوت ئەکردو ئاگریان تێ بەر ئەدان ،کیمیاباران و کوشتنی بەکۆمەڵ و ئەنفالکردن و زیندانیکردن . بە هەزاران کورد بێ سەروشوێن بوون و تەرمەکانیشیان نەدرایەوە دەست خانەوادەکانیان دەیەوێت حکومەتەکەیان بڕوخێنێت و لەسەر نەخشە و جوگرافیای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بیانسڕێتەوە، تورکیا هەمیشە دژایەتی کورد لەسەر مێزی ڕۆژانەیەتی، جا گرنگ نییە ئاتاتورک دێت یان عیسمەت ئینۆنۆ، مەسعود یەڵمازە، یان بوڵند ئەجەویدە، تانسۆ چیللەرە، یان نەجمەدین ئەربەکانە، ئاردوگانە، یان فەتوحوڵڵا گیوللەنە، بۆ هیچ کامیان فەرق ناکات و کورد قابیلی ژیان کردن نییە. باشە، لە بەرامبەر ئەم گوتار و میتۆدە فاشستییە، کورد چی بکات. ناچارە بەرگری بکات، ناچارە چەک هەڵبگرێت. کوردەکان دەڵێن “با بەیەکەوە بژین”، ئەوان دەڵێن “ئەوە دەیانەوێت ببنە شەریکمان”