زاری كرمانجی- سۆران:
د. شاخەوان عارف، پسپۆڕی لێهاتووی جەستەی و راهێنەری توانای جەستەی یانەی ئارارات، بۆ زاری كرمانجی، لەم بابەتە تەندروستییەدا باسی ژینگە گەرمەكان دەكات بۆ مەشق كردن و دەڵێت” لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش لە ئاستی ئاسایی، لەشی مرۆڤ هەڵدەستێت بە چەند كردارێك بۆ پاراستنی جەستە و كاركردنی ئەندامە گرنگەكان بەشێوەیەكی چالاك وەك لەم خاڵانەی خوارەوە هاتووە.
- زیاد لێدانی دڵ، زیاتر ئارەقكردنەوە و چالاكبوونی هۆڕمۆنی ( الالدو ستیرون ) و هۆڕمۆنی دژە میزكرن ( ADH ) بۆ ئەوەی لەش پارێزگاری لە شلەمەنی جەستە و كانزاكانی بكات.
- زیاتر بەكارهێنانی ( الجلیكوجین ) و پاشان دەبێتە هۆی كەمی ئاستەكانی ئەم ماددە.
هەروەها ئەو هۆكارانەش دەخاتەڕوو كە كاردەكەنە سەر خۆ گونجاندن لەكاتی مەشقكردن لە ژینگە گەرمەكان و دەڵێت” ژینگەی دەرەكی، ئەو شوێنەیە كە مەشقی لێدەكرێت یاخود وەرزشی لێ ئەنجام دەدرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لەش باشتر خۆی لەگەڵ ئەم شوێنە تایبەتانە بگونجێنێ، پێویستە پارێزگاری بكرێت لە ئاستی شلەمەنیەكان، خوێیەكان و كانزاكان لەكاتی مەشقكردنی، خواردنەوەی شلەمەنیەكان پێش ئەوەی هەست بە تێنوێتی بكەیت و نابێت شلەمەنیەكە ئاو بێت، هەروەها ناشبێت ئەو خواردن و خواردنەوە بخۆن و بخۆرێنەوە كە دەبنە هۆی میزكردن، خواردنەوەی ئەو شلەمەنیانەی كە كاربۆهیدراتیان تێدایە دوای مەشقەكە، لەبەركردنی ئەو جلانەی كە تەنك و كێشن و رەنگیان یارمەتی دەرە بۆ پێست و هەناسەدانی .