پشتیوان كەریم -سۆران:
لەدرێژەی ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان لە سنووری ئیدارەی سۆران، كاركردن لە سێ پڕۆژەی نوێ دەستی پێكردوەتەوە لە قەزای سۆران و دیانا.
لەمبارەوە هەژار حەكیم بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” كار كردن لەپڕۆژەی دوو سایدی بەردەم كەمپی زانكۆی سۆران و دانانی تۆڕی ئاو لە شەقامەكە، هەروەها دروستكردنی چەند ئاوەڕۆییەك لە گەڕەكی ئەیلوول، دانانی هێڵی ئاو بۆ دار و سەوزایی ناوەڕاستی شەقامەكان بەردەوامیان هەیە”.
لەگەڵ هێنانەكایەی ئیدارەی سەبەخۆی سۆران لە دوو ساڵی رابردوو لە سنووری ئیدارەی سۆران، چەندان پڕۆژەی خزمەگوزاری جۆراوجۆر لەتەواوی قەزاو ناحیە و گوندەكان ئەنجام دراون.