بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان ئەمڕۆ پەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە، بەڵام سبەینێ بەپێچەوانەوە دادەبەزن.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ یەك شەممە 7– 5 – 2023
كەش/ نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با لە هەندێ ناوچە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزێكی كەم بۆ مامناوەند خێرای با دەگاتە سەرووی 25 كم لە كاتژمێرێكدا .لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكان هەندێ كات نمە بارانی كەم دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بەرزتر دەبێت بە 1 تــا 3 پلە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
خێرای با / مام ناوەند دەبێت (15 – 30) كم/ك . هەندێ كات دەگاتە سەرووی 30كم لە كاتژمێرێكدا .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەینێ
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە 2-4 پلە بە بەراوورد بە ئەمڕۆ .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10 – 20) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر : 27، سلێمانی : 25 ، دهۆك : 26 ، كەركوك: 31 ، هەڵەبجە : 27 ، حاجی ئۆمەران : 18 ، زاخۆ: 27 ، سۆران : 24 ، گەرمیان: 34).