دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
دواین پێشهات لە رۆژنامەوانەكانی ئینگڵاند دەریدەخەن، كە یانەیەكی پرێمەرلیگ چاوی لە بەدەستهێنانی هەریەك لە رۆناڵدۆ و نەیمارە.
نیوكاسڵ یونایتد، بۆ وەرزی نوێ بەنیازە دوو گرێبەستی گرنگ ئەنجامبدات ئەمەش دوای ئەوەی یانەكە بەتەواوی بوو بە موڵكی هاوپەیمانیی كۆمپانیاكانی ئاماندا ستاڤێلی كە سعوودیە خاوەنداریی دەكات.
نیوكاسڵ، كە سندووقی وەبەرهێنانی سعوودی خاوەنی 80% ـی پشكەكانیەتی، تاوەكو ئێستا نزیكەی 250 ملیۆن پاوندی بۆ كڕینی یاریزانان لە ماوەی سێ گواستنەوەدا خەرجكردووە، بەبێ ئەوەی هیچ یاریزانێكی گەورە بهێننە ریزەكانییەوە.
سەرچاوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە سەركەوتنی نیوكاسڵ بۆ چامپیۆنزلیگ، وا دەكات یانەكە بیر لە هێنانی ئەستێرە گەورەكانی لەشێوەی نەیمار و رۆناڵدۆ بكاتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوو ئیدی هاو، راهێنەری یانەكە دەربارەی رۆناڵدۆ و نەیمار گوتی، “لەسەرەتای گواستنەوەی موڵكایەتی یانەكەوە ئەمجۆرە دەنگۆیانە لە ئارادان، لەوكاتەوە هەمووان بەلایانەوە ئاساییە كە ناوە گەورەكان بەئێمەوە ببەستنەوە.”
نیوكاسڵ دۆخی سەقامگیرە و پلەی سێیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ ـی گرتووە، ئەمڕۆ بەرانبەر ئارسێناڵ یارییەكی گرنگ ئەنجامدەدات.