زاری كرمانجی – سۆران :
وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە مەبەستی فرۆشتنی ماددە خۆراكییەكان بە هاووڵاتییان، بریاری كردنەوەی 15 ناوەندی بە بازاڕكردنی لە پارێزگاكان دا و، محەممەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتەكەش رایگەیاند: “بەم نزیكانە ماددەیەكی تریش بۆ لیستی بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان زیاد دەكرێت، كە ئەویش چا یە و لە ئێستادا دەستكراوە بە دامەزراندنی كارگەی تێكەڵكردن و لە كارتۆنكردنی (چا)،”
بڕيارى زيادكردنى چا لە كاتێكدایە كە وەزارەتی بازرگانیی عێراق هێلكەشی بۆ بەشەخۆراكی ئەم مانگە زیاد كردووە و هەر ماڵێك تەبەقێك هێلكەی پێدەدرێت.