نوسینی : پەیام خالید حسین
نوسینی: ساوین جمعە حسین
زانکۆی سۆران/ فاکەلتی پەروەردە / ز.کۆمەڵایەتی / قۆناغی دووەم
بە سەرپەرشتی : د.ئەبوبەکر دێوانە باڵەکی
لە سەرەتادا مێژووی برادۆست مێژوویەکی دێرینی هەیە ، کە تاکوو ئێستا زۆرترین شوێنەوارناس لێکۆلینەوەیان کردووە لە دەڤەری برادۆست لە قەزای سیدەکان چەندین کەل و پەل و شوێنەواری گرنگیان دۆزیوەتەوە کە مێژویان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا وە دۆزینەوەکانی موساسیریش مجێسەری ئێستا ، توانی گرنگیەکی زیاتر بدات بە دەڤەری برادۆست ، مێژووی موساسیریش دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵی رابردوو کە ئێستاش شوێنەوارەکانی هەرماوە و لە دەقە مێژوویەکانیش دا ئاماژەی پێکراوە.موساسیر دەکەوێتە دەڤەری برادۆست سەر بە قەزای سیدەکان سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران .
مێژوی موساسیر:
مەساسیر لەلایەن یەکێک لە پاشاکانی ئاشوورەوە وێران و تاڵان کراو ئەم لەشکرکێشییە لە نووسراوەکانی پاشاکانی ئاشووری کۆندا بەڵگەدار کراوە. موساسیر و شارۆچکەی دێرینی سیدەکان لە دەڤەری برادۆست لە نزیک گوندی مجیسەر هەڵکەوتوە، کە لە کۆندا پەرستگایەکی ئورارتو (ئورارتوییەکان) بووە، پەرستیارانی خوداوەند خالد، خوداوەندی خۆر موساسیر لە نووسینە کۆنەکاندا کە لەسەر لوحی مێژوویی کێلێەشێن نووسراوە، کە یادی سەرکەوتنی پاشایان( ئۆزانا) دەکات لە شەڕی دژی داگیرکەرانی ئاشووری لە سەدەی هەشتەمی پێش زایین. دوای سەرهەڵدانی دەوڵەتی عێراق لە سەردەمی ئینگلیزەکاندا، ئەو شوێنە نوێیەی کە دەکەوێتە ژێر پێی چیای گۆشینە هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ببێتە بارەگای قەزای سیدەکان لە دەڤەری برادۆست. د.زێدان ڕەشید برادۆستی، پسپۆر و شوێنەوارناس، لە لاپەڕەكانی (55-56-57-58-59-158) لە پەرتووكی (دەڤەری برادۆست، جوگرافیا، مێژوو، شوێنەوار، كەلەپوور) لەبارەی شوێنەواری موساسیر دەینووسێت: “دەڤەری برادۆست لەكۆنەوە هەرێمێك بووە و پێیگوتراوە (موساسیر)، یاخود ئاردینی، كە سەر بە هەرێمەكانی دەوڵەتی ئۆرارتۆ بووە، پایتەختی هەرێمەكەش هەر بە موساسیر ناو دەبردرا. هەرێمی مەساسیر لەپاڵ هەریەكە لە هەرێمەكانی (خوبوشكیا، شوبریا، گوممی، ئۆككو) بریتی بوون لەو هەرێمە سەربەخۆیانە،ی كە دەكەوێتە نێوان هەردوو دەوڵەتی ئۆراتی و ئاشووری، موساسیر وەك مەملەكەتێك بووە، كە پایتەختەكەشی هەمان ناوی هەبووە، بۆیە وەك شانشین دەكەوێتە گۆشەی باكووری رۆژهەڵاتی وڵاتی ئاشوور و رۆژئاوای كێلەشین، ئەو شانشینە دەكەوێتە نێوان شاری شنۆ و گەلی عەلی بەگ و بەرزاییەكانی چیای سپیلك، ئەمە وەك شانشین، شاری موساسیریش گومان دەكرێت گوندی مجێسەری ئێستا بێت، كە دەكەوێتە باشووری ناحیەی سیدەكان لە دەڤەری برادۆست.
ژیان لە پەرستگای موساسیر
پەرستگای خوداوەندە خالیدی دەکەوێتە شاری ئێستای مەساسیر – مجێسەر وەک پەرستگایەک بۆ خۆر کاری دەکرد پەرستن و زیارەتێک بۆ پاشاکانی خەڵکی ئورارتو وە هەروەها لە سەردەمی پاشای بەناوی سارگۆنی دووەم هێرشێکی وێرانکەری بۆ سەر موساسیر لە پێش زایین کرد و وێرانی کردوو هەرچی شتی گران بەهاا هەبوو هەمووی بە تالان بردوو کە شوێنەوارەکانی پەرستگاکە لە نزیک نەینەوا کە پایتەختی ئاشوورییەکان دۆزرایەوە ، لە شاری موساسیر لە سەردەمی ئاشووری نوێدا (911-612 پ.ز) هەمیشە لە كێشە و ململانێدا بووە لەگەڵ ئاشوورییەكاندا، ناكۆكییەكانی نێوان ئەم دوو پاشانشینە نزیكەی شەش سەدەی خایاند، ئەو هەرێمە پیگەیەكی ستراتیژی، ئابووری، ئایینی، جوگرافی هەبووە، زیاتر لە 400 بەردنووس لەبارەی ئۆراتۆ و موساسیر دۆزراونەتەوە، زۆربەشیان دەكەونە نێوان رووباری ئاراس و مجێسەر و شاری وان ، گرنگترینیشیان كێلی تۆبزاوە و كێلی كێلەشین و پەرستگای خالدی لە مەساسیر و تابلۆی (میهر) لە شاری وان، بەردنووسەكانی ئۆرارتی نووسینی مێخی (مسماری) و بە زمانی ئۆرارتی و زمانی ئاشووری نووسراون، موساسیر كۆنترین مەڵبەندی نیشتەجێبوونی خوداوەند و پەرستگای سەرەكیی خالدی بووە. لە ساڵی ١٩٤٨، و هەوڵیاندا بیگوازنەوە بۆ ئەودیوی دیجلە بۆ مۆزەخانەیەک لە لەندەن، بەڵام کاروانەکە لەلایەن بەدەوییەکان تاڵان کرا و پارچەکانی لە دیجلەدا نوقم بوون و لە بنی ڕووبارەکەدا بە نێژراو مانەوە، و تا ئێستاش نەبوون هێشتا دۆزرایەوە.