ئەحمەد مستەفا مەغدید
قوتابی لەزانکۆی سۆران بەشی زانستەکۆمەڵایەتییەکان
قۆناغی سێیەم
بێگومان ئەو دۆخی سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابووری وڵاتی توورکیا تورکیای تێدابوو بەر لە ساڵی ١٩٨٠ز لە کێشەی زۆر دابوو بەردەوامیش روو لە خراپی کرد بێگومان کۆمەڵە هۆکارێك وای کرد سووپا دووبارە کودەتا بکاتەوە دۆخی وڵات چاک بکاتەوە ئەو هۆکارانە ئەمانەن :
١ـ سیاسی
دۆخی سیاسی توورکیا لە ساڵانی حەفتاکان دا زۆر ناجێگیری و ناسەقامگیر بوو دەبین لەماوەی ١٠ ساڵ دا ١٢ کابینە حکومەت دامەزراوە ئەوە بۆمان دەرخات لەو ماوەیەدا باری سیاسی ناجێگیر بوو جگەلەوەش ململانێی نێوان پارتە سیاسییەکان زۆر بە قوڵی چوو ناوە ئەوپارتەی لەسەر کورسی دەسەڵات با یان باڵا بوو کەوتە کپکردنەوەی پارتەکانی تر جگە لەمانەش یەکێک لە سیماکان لەم سەردەمە دەرکەوت ئەویش تیرۆری سیاسی لە کۆتایی حەفتاکان گەیشتە لوتکە بەتایبەت سالی ١٩٨٠ز بەپێ ئامارەکان تیرۆری سیاسی بە ٢٠ بۆ ٣٠ کەس لە رۆژێکدا خەمڵێنراوە جگە لەوانەش خۆپێشاندانی بەردەوام هاوڵاتیان داوای چاک کردنی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتیام دەکرد زۆربەی ئەو پارتانەی دەستیان لەو خۆپێشاندانانە هەبوو وە بەشدار بوون کە دژی پارتی دەسەڵاتدارەکان دەوەستانەوە .
٢ـ ئابووری
دۆخی ئابووری وڵاتی توورکیا
لەسەرەتای حەفتاکان خراپ لە کۆتایییەکانی تا دەهات خراپتر دەبوو رێژەی گەشەی ئابووری لەسەرەتای حەفتاکان (سەدا ٨ )بوو بەڵام لە کۆتایییەکانی حەفتاکان دابەزی بۆ سەدا (١،٧ ) هەروەها رێژەی بێکاری گەیشتە لە (سەدا ٢٠ ) و رێژەی هەڵاوسانیش گەیشتە لە (سەدا ٨٠ ) بەشێوەیەکی گشتی لەسەرەتا ساڵی ١٩٨٠ ز دا ئابووری وڵاتی تورکیا لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردابووە هەروەهاش لیرەش بەهای خۆی بەتەواوی لەدەست داوە ئابووریناسان و مێژوونووسان دەڵێن تورکیا لە دۆخێکی دەژیا تەنها لە جەنگی جیهانی دووەمدا ئەم دۆخەی بەخۆیەوە بینی بوو .
٣ـ کۆمەڵایەتی
دۆخی کۆمەڵایەتی توورکیا بەر لە کودەتاکە لە دۆخێکی خراپ دا بوو کاریگەری خراپیش بەسەر وڵاتەوە هەبوو بەتایبەت ئەوکێشانەی :
١.کۆچی بە لێشاو لە گوندەکانەوە بۆ شارەکان کە بەدوایی پار وێکی ناندا دەگەران ئەم دیاردەیە لە حەفتاکان گەیشتە لوتکە لەماوەی ساڵێك رێژەی کۆچەری بۆ شارەکان بۆ نزیکەی (٥٠٠)هەزار کەس دەبوو .
٢.کێشەی کۆچکردن بۆ شارەکان کێشەیەکی نوێ درووست بوو ئەویش زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی گەرەکە هەژارەکان و زۆربوونی رووداوی توندو تیژی .
٣.بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری لە شارەکاندا .
٤.بەهۆی زیادبوونی دانیشتوان حکومەت نەی دەتوانی خزمەت گوازەرە سەرەتاییەکانیش دابین بکات .
٤ـ کێشەی کورد
کوردەکان بەردەوام لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دژایەتی دەکرا چەند هەنگاو دژی کوردیان پەیرەو دەکرد ئەمەش ئاڵۆزی لە نێوان کورد و تورکەکان لێ کەوتەوە .
٥ـ دۆخی دەرەوە
لە رووی دۆخی دەرەوە کاریگەری و رۆلی وڵاتی ئەمریکا وڵاتانی ناتۆ و رۆژئاوا لەم کودەتایە بەدی دەکرێت چونکە تورکیا ناوچەیەکی گرنگ وستراتیژییە بۆ ئەمریکا و رۆژئاوا جگە لەوەی گۆرانکاری روویدابوو وەکو داگیرکردنی وڵاتی ئەفغستان لە لایەن یەکێتی سۆڤیەت و شۆرشی ئیسلامی لە ئێران بەتەواوی ترسی لە ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا لێ نیشت چونکە مەترسی کەوتە سەر بەرژوەندییەکان چونکە خەریکە تورکیاش لەدەست بدەن چونکە دەستی یەکێتی سۆڤیەت تێدا بوو لەو گۆرانکاڕییانەی کە لە تورکیادا روودەدا بۆیە ئەمریکا بەپەلە خۆیان لەگەل بەرپرسە سەربازییەکان و دەزگای هەوالگری هەردوو لادا پیلانی دانا بۆ ئەوەی دۆخی توورکیا باشتر بکەن و لەو دۆخە ڕزگار بکەن .
روودانی کودەتاکە
دوای ئەوە دۆخی توورکیا زۆر خراپ و تێکچووبوو حکومەت جڵەوی دۆخەکەی لەدەست داوە بۆیە سووپا دووبارە سووپا دەستیان بە دەست تێوەردان کرد و ئەوکات (جەنەراڵ کەنعان ئەفرین ) سەرۆك ئەرکانی گشتی سووپای توورکیا بوو بەفەرمی سەردانی بەغداد کرد لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا و هەردوو دەزگای هەوالگیری کۆبوونەوە بۆ ئەوەی هەوڵی سازدانی کودەتایەکی سەربازی رێک بخەن بۆیە دوای خراپ تر بوونی دۆخی سیاسی وڵات و سەرۆك ئەرکانی گشتی سووپا کەنعان ئاگاداریەکی دەست نووس رەوانە سەرجەم پارتە سیاسیەکان کرد کە بەخێرای ئەو دۆخە نالەبارە چارسەربکەن ئەمەش ئاگاداریەك بۆ ڕاگەیاندنی تەداخلی سووپا لەم دۆخە دا بەڵام دۆخەکە هیچ نەگۆڕا خراپتریش بوو بەتایبەت کاتێك هێشتا هیچ سەرۆک کۆمارێك تازە هەڵنەبژێردرابوو بۆیە پلە بەرزەکانی سووپا چونە ماڵی کەنعان ئەفرین بۆیە وادەی کودەتای سەربازی دیاری کرد لە کاتژمێر (٤:١٥) بەیانی رۆژی هەینی لە ١٢ ئەیلولی ساڵی ١٩٨٠ز بە سەرۆکایەتی کەنعان ئەفرین کودەتاکە ئەنجام درا کۆتایی بە حکومەتی سلێمان دیمیرێل هات .
گۆڕانکارییەکان دوایی کودەتاکە
لەدوای کودەتاکە کۆمەلێک گۆڕانکاری ڕوویدا لەوانە :
١.هەڵوەشاندنەوەی هەردوو ئەنجوومەنی پیران و نوێنەران .
٢.ڕاگرتنی چاڵاکی سیاسی و پارتە سیاسیەکان .
٣.ڕاگرتنی سەندیکای کرێکاران .
٤.دەستگیرکردنی سەرجەم سەرکردە پارتە سیاسییەکان .
٥.لیژنەیەکی ڕاوێژکاری بە سەرۆکایەری سەعدی ئیرماك راسپێدرا کە دەسووری نوێ و تازە دابنێن .
٦. پاراستنی پرەسنیبەکانی ئەتاتورك کە سەرکردەکانی سووپا خۆی بە پارێزەری دەزانی .
٧.بەهۆی ئەوەی دیسان سووپا نکۆڵی لە بوونی کورد کرد هەنگاوەکان زیاتر کرد و توندتر کرد ئەمەش وای کرد ملمڵانێکی نوێ چەکداری دەستی پێکرد لەناو کوردان دژی حکومەتی تورکیا .
ئەنجامی کودەتاکە
کۆمەلێك ئەنجامی لێ کەوتەوە وەکو ئەمانەی خوارەوە :
١.بەهۆی ململانێی پارتە سیاسەکان وای کردبوو وڵات بەردەوام لە قەیران دا بێ .
٢.تورکیا کەوتبوو نێوان دووجەمسەرەوە کە دەستیان لە کاروباری وڵاتەکە وەردەدا تا بەلای خۆیان دا ڕابکێشن ئەوانیش یەکێتی سۆڤیەت و ئەمریکا بوو .
٣.دەرکەوتنی چەندین رەوتی ئیسلامی نوێ .
٤.پرسی کورد یەکێک بوو لە کێشە سەرەکییەکان چونکە لەدوای کودەتاکە خەباتی چەکداری کورد دژی حکومەت دەست پێ دەکا .
٥.گۆڕینی دەستووری چونکە ئەو دەستوور زۆر وای کرد پارتە سیاسییەکان دژی یەک بن شەری یەک بکەن وای کرد دەستوورەکە بگۆڕن .