ئامادەکردنی :دانا حامد شەنگەبی
قوتابی:زانکۆی سۆران
قۆناغی :دووەم
بەشی:زانستە کۆمەڵایەتییەکان
ب.س.پ. دکتۆر ئەبووبەکر دێوانە بالەکی
دروستکردنی شاری بە غداد 145ك / 762ز لەسەردەمی عەباسی یەکەم
يەكێك لەو کارە گرنگانەی کەخەلیفە
ئەبوجەعفەری مەنسور رایپەراندو کاریگەری هەبوو لەسەر ئايندەی دەولەتی خیلافەتى عەباسی،کە بریتی بوو لەدروستکردنی شاری بەغداد. لە راستیشدا مێژووی ئەم شارە، بەوەی کە بنچینەیەکە
ڵە بنچینەکانی ئیسلام، شـان بـە شـان لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی خیلافەتی عەباسیدا دەڕوات تاوەکو رووخاندنی،. عەباسیەکان پێش ئەمە سیانزە ساڵ، واتـە لـەو رۆژەی دە سەلاتیان گرتە دەست، بەبێ پایتەخت مابوونەوە تا ئەو کاتەی بە غدادیان دروست کرد.
ئەبوجەعفەری مەنسوور هەستی بەو مەترسیان کردبوو کە گەمارۆی دەوڵەتە تازە دامەزراوەکەی دەدات ئامانجی ئەو بریتی بوو ڵە هەلوەشاندنەوەی دەسەڵاتی خانەوادەی عەباسی بۆیە بیریی لە دروستکردنی شوێنکی گونجاو ئارامکردوە بۆئەوەی پایتەختە نوێیەکەی دابمەزرینی بۆیە شوێنیکی هەلبژارد کە لە لای رووباری ( الطراة) بەرووباری دیجلە ، کە شاری بەغدای ئێستا لە ساڵی ( 145ك / 762ز ) ئەبوومەنسور کەوتە دروستکردنی پایتەختەکەی بەهەزاران کرێکاری بەکارهێنان سەڕەرای چەندین پسپۆر ڵە بیناسازی و دارتاشی و ئاسنگەری وهەڵکەن کە لە شارەکاندا هینایانی،
سەرپەرشتی کردنی بیناکەش لەلايەن ژمارەیەک لەئەندازياران
بەڕێوەدەچوو (‘)، دروستکردنی ئە م شارە نزیکەی چوار ساڵی خایاند، لە سالى (١٤٩ك / ٧٦٦) تە واو بوو. ئەو نەخشەیەی کەوا مە نسور لە دروستکردنی بەغداد بەکاریهێنا شتێکی نوێ و داهینراو بوو، شاری بە غداد لە سە ر شێوەى قەلایەکی گە وردروستکراوە،
ئەبومەنسور کومەڵێک پاڵنەری سیاسی و سەربازی و ئابووری و کەشی هەبوون وای لێکرد دە ست بەدروستکردنی بکات.
- لەرووی پالنە ری سیاسیە وە، ئە وا زەحمەتبووعەباسيەکان ديمەشق بـكـەنـە پایتەختی خۆیان، بەهۆی دڵسۆزی خەلکەکەی بۆ بنەماڵەی ئومەیە هەروەها مـۆرکی عەربێتی پێوە دیار بوو، دوور بوو لە وڵاتـی فـارس سە رچاوە ی هێزی عە باسيەكان، بۆيە لە گواستنەوەی شارنشینی خۆیان بو لای رۆژهەڵات، بەرژەوەندیێکی تایبـەتـیـان هەبوو.
2.لەرووی پاڵنەری سەربازییەوە دیمەشـق لـە رۆژئاواوە نزيـك بـوو، بۆيە، نەدەگونجا بیکە بە پایتەختی دەوڵەتيك لەدەریای سپیی ناوەڕاست درێژبۆتەوە تا رووباری سند. نەدەکراعەباسیەکان پایتەختی دەوڵەتەكـەيـان لە دواوەی چیاکانی فارس دانین، چونکە لە هە موو شارەکانی تر دووردەكەويتە وە . وێرای ئەمە هـەرێمی عێراق ئەلقەی گیاندن بووە لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا شوێنی بەغداد، لە رووی سەربازییە وە قایم و پاریزراو بوو، چونکە دوژمن نایگاتێ تەنها لەسەر پرد یاخود ئاوبارە نەبێت
3.لە رووی پاڵنەری ئابووریەکانەوە ئەوا عەباسیەکان لە ( مەکەکە) یاخود ( مەدینە) جێگیرنەبوون ، چونکە حیجاز هەرێمێکی هەژارە ڵەگەڵ پڵەو پایەی ئەم دەوڵەتە ئیسڵامیە گەوورەیەدا ناگونجێ شوێنی بەغدا کە وا ڵە ( وادی الرافیدین _ دۆڵی دووزێ ) یە،لەسەر کەناری رووباری ( الصراء) ئەلقەی گەیاندنە لەنێوان وڵاتی شام و وڵاتی فارسدا گرینگیێکی ئابووری هەیە وەک ناوەندێکی بازرگانی چوونکە دەکەوێتە سەر رێگاوبان و رێرەوە ئاوی و وشکانی و دەریایەکاندا .