دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
فیدارسیۆنی تۆپی پێی كوردستان سەبارەت بە بەیاننامەیەكی دكتۆرت رەشا تالیب؛ ئەندامی نووسینگەی جێبەجێكاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، دەربارەی ئەو گەشتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمان كە بەو دواییانە سەردانی فەڕەنسایان كردووە، دەڵێت، “سەردانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمان بۆ فەڕەنسا بە هەماهەنگی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان نەبووەو هیچ هەماهەنگییەك لەگەڵ ئێمەدا نەبووە، هیچ كەسێكیش نییە نوێنەرایەتی ئێمە بكات چ وەك بەڕێوەبەر، راهێنەر یان یاریزان، بەڵكو بەهەماهەنگی لە نێوان باڵیۆزخانەی عێراق لە پاریس و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش و لاوانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق بووە.
ئەوەش دەڵێن، “دەمانەوێت سەرنجی دكتۆرا رەشا رابكێشین، بەوەی فیدراسیۆنەكەمان رێكاری كارگێڕی و سنورداركردنی توندی بەسەر ئەو شاندە وەرزشییەكاندا سەپاندووە بۆ هەموو ئەو شاندانەی بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنەكەمان گەشت دەكەن بەشێوەیەك، كە زیان بە ناو بانگی هەرێمی كوردستان و عێراق نەگەیەنێت. هەروەها فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان پشتگیری و تەواوكەری كارەكانی فیدراسیۆنی ناوەندی تۆپی پێی عێراق بووە چ لە رێكخستنی پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەكان یان بەڕێوەبردنی كەمپی راهێنان بۆ هەڵبژاردەكانی عێڕاق، زۆربەی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی عێراق یاریزانی خولی فوتساڵی كوردستانن، فیدراسیۆنەكەمان لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ فیدراسیۆنی ناوەندی لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی.”
لەدرێژەی روونكردنەوەكەدا سەرنجیان خستووەتە سەر ئەوەی، كە گرنگترین كار لای ئەوان پاراستنی ناوبانگی وەرزش و تۆپی پێی كوردستان و عێڕاقە.
لە دوا پەیڤەكانیشدا تیشك خراوەتەسەر، “داوا لە دكتۆرا رەشا دەكەین وەك یەكێك لە كەسایەتییە وەرزشییەكان باشتر لە لێدوانەكانیدا ورد بێت، بۆیە دەبێ داوای لێبوردن لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بكات لەو میدیایانەی ئەو لێدوانی بۆ رایگەیاندون بە پێچەوانەوە، ئێمە سكاڵای یاسایی لە دژی تۆمار دەكەین، چونكە ئەوەی بەسوكایەتییەكی راستی دادەنرێت بۆ یەكێتییەكەمان و ناوبانگەكەی، ئێمە لە هەموو پایەكانی كارەكەماندا بە پەرۆشین.