مههدى محهممهد – سۆران :
کاڤین شێخ سەعید ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات کە سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی پێداون خانەوادەی ئەو پێشمەرگانەی لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش شەهید بوون قەرەبوو بکاتەوە.
کاڤین شێخ سەعید ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باس لە سەردانێکیان دەکات بۆ لای محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و داوایان لێکردووە کە پێويسته قەرەبووی خێزانی پێشمەرگە شەهیدەکانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش بکرێتەوە، لە وەڵامدا سودانی بەڵێنی پێداون كه لەنێو بودجەی ئەمساڵی 2023دا قەرەبووی شەهیدانی پێشمەرگە ئەوانەی لە شەڕی داعش گیانی خۆیان کردە قوربانی دەکرێتەوە.
کاڤین ئەوەش دەڵێ: “گرووپی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە شکستی هێنا و سەدان پێشمەرگە لە کاتی بەرگری لە خاکی کوردستان و کاتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان شەهید بوون، ئەرکی حکومەتی عێراقە قەرەبووی خێزانەکانیان بکاتەوە.”