بەغدا داوای قەدەغەكردنی هەموو جۆرەكانی خواردنەوە كحولییەكان لە هەرێمی كوردستان دەكات، بەڕێوەبەری گومرگی هەرێمیش دەڵێت ” بۆ جێبەجێكردنی ئەم داوایە پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەند بێت”.
دوای ئەوەی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق نووسراوێك ئاراستەی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەكات كرد ، بۆ جێبەجێكردنی بڕگەیەكی یاسای داهاتی شارەوانییەكان، كە تایبەتە بە قەدەغەكردنی هاوردە، دروستكردن و فرۆشتنی هەموو جۆرەكانی خواردنەوە كحولییەكان، ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند ” جێبەجێكردنی بڕیارەكانی حكومەتی فیدڕاڵی پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانە، تا ئێستاش هاوردەكردنی خواردنەوە كحولییەكان نەوەستاوە.”