دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
درەنگانی ئەمشەو فایناڵی جامی شای ئیسپانیا بۆ وەرزی ئێستای 2022-2023 بەڕێوەدەچێت. كاتژمێر یازدەی لە یاریگەی “لا كارتۆخا” ریال مەدرید و ئۆساسۆنا لە رووبەڕووبوونەوەیەكی ئاگرین ئەنجامدەدەن.
ریال مەدرید سەركەوت بۆ فایناڵی جامی شا دوای ئەوەی لە قۆناخی پێش كۆتایی بە كۆكراوەی دوو یاریی 4-1 لە بارسێلۆنای بردەوە، ئۆساسۆناش بە ئەنجامی 2-1 لە ئاتلێتیك بلباو بردەوە.
ریال مەدرید، هەوڵدەدات بگاتە بیستەمین نازناوی جامی شای ئیسپانیا، بەو پێیەی لە مێژووی خۆیدا 19 جار پاڵەوانێتیەكەی بەدەستهێناوە، هەروەها لە پلەی سێیەمی لیستی زۆرترین لەسەرنانی تاجی پاڵەوانێتییەكەدایە، لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگ بە 31 نازناو، و ئاتلێتیك بلباو، پلەی دووەم بە 23 نازناو.
ئەوەی بووەتە مایەی دڵخۆشی بۆ هاندەرانی مێرەنگێ، لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكاندا گەڕانەوەی كەریم بێنزیما، دەیڤد ئالابا، لۆكا مۆدریچ و فێرلاند مێندی بەدیدەكرێت.
لەلایەكی دیكەوە ئۆساسۆنا بەوپەڕی ورەوە زەمینەسازی دەستەبەری سوپرایز و نووسینەوەی مێژووە، بە شكستپێهێنانی یانەی ریال مەدرید و بەدەستهێنانی یەكەم نازناوی نێوەخۆیی لە مێژوودا.
ریال مەدرید، لە جامی پاشا لە 8 جار رووبەڕووی ئۆساسۆنا بووەتەوە و، لە 8 یارییەكەدا سەركەوتنی بەدەستهێناوە، ئەمەش لە بەرژەوەندی یانەی شاهانەیە بۆ بەدەستهێنانی نازناوێكی دیكەی نێوەخۆیی.