رێکخرای هەنگاو کە تایبەتە بە چاودێریکردنی مافی مرۆڤ لە ئێراندا بڵاویکردەوە کە دوو مامۆستای ئاینی بەهۆی رەخنەگرتن لە کۆماری ئیسلامی ئێران، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە سزای قامچیدانیان بەسەردا سەپاندبوون.
ڕێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردۆتەوە” مامۆستا ئارمان محەممەد)سادقی، پێشنوێژی ڕەخنەگری گوندی حوسێنی سەر بە شاری دێولان و بەرپرس و مامۆستای دارولعلومی (محمد رسول الله)ـی ئەو شارە، کە لە ڕەوتی خۆپیشاندهراندا چەند جار بانگ کرابوو و هەڕەشەی لێکرابوو، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی سزای داماڵینی جلوبەرگی مامۆستایەتی، لێدانی قامچی و بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا”.
سزاكهی، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و تێکدانی بیروڕای گشتی لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی هەمەدان سزای ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکردن، ٧٤ جار لێدانی قامچی و داماڵینی جلوبەرگی مامۆستایەتی بەسەردا سەپێندرا.
لهلایهكی دیكهوه، مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی مزگەوتی گەڕەکی قەوەخ لە شاری سەقز، سزای بەندکردنی ٧ مانگ و لێدانی ٧٢ قامچی لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی هەمەدانەوە بەسەردا سەپێندرا.