زاری کرمانجی – سۆران :
دکتۆر هێرش شێروانی، پسپوڕی ددان، خەڵکی سنووری قەزای مێرگەسۆرە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وەک وانەبێژو راهێنەری نیودەوڵەتی بۆ کۆنفرانسێک ده ستنیشانكرا”.
دکتۆر هێرش شێروانی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسـووک بڵاویکردەوە ” وەک وانەبێژو راهێنەر ده ستنیشانكراوم له لایەن ئەکادیمیای سویسری بۆ چاندنی ددان و رێکخراوی ددانی سەوز بۆ فێرکردن و راهێنانی چەند پزیشکێکی ددان لە چە ند وڵاتێکی جیهان دەربارەی چاندنی ددانی خێرا لەو کۆنفرانسەی لە وڵاتی تورکیا لە شاری ئەستەنبۆل بەرێوەدەچێت لە ٢٠٢٣/٥/٢٣-٢٠٢٣/٥/٢٤، هاتن بۆ پزیشکانی ددانی عێراق و سەرانسەری جیهانە.