زەینەب حاجی عەولا
قۆناغی چوارەم بەشی مێژوو فاكەڵتی ئادابی زانكۆی سۆران
بەهۆی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی لەدوای كۆتای هاتنی جەنگی دووەمی جیهانی هاتبووە ئاراوە، هەموو وڵاتانی ئەوروپا جۆرەك لە ناسەقامگیریان پێوە دیاربوو، بەتایبەتی تریش ئەڵمانیا چونكە ئەڵمانیا شوێنێكی گرنگ بووە، وە وڵاتانی زلهێز ڕێك نەدەكەوتن لەسەر موڵكەكانی ئەڵمانیا، بۆیە چەندین كۆنگرە بەستران لەوانە (كۆنگرەی یاڵتا) و (كۆنگرەی بۆتسدام) بەڵام نەتوانرا كێشەكانی ئەڵمانیا چارەسەربكەن .گفتوگۆیەكان زۆر توند بوون بۆ چارەسەركردنی كێشەكە كە تەنگەژەی لێكەوتەوە كە بە تەنگەژەی ئەڵمانیا دەناسرێ، وە بە یەكەم تەنگەژە دادەنرێت لەدوای جەنگی دووەمی جیهانی.
هۆكاری چارەسەرنەكردنی كێشەی ئەڵمانیا ئەوەبوو كە ئەڵمانیا شوێنێكی گرنگ بوو، لەڕووی ئابوری و پیشەسازی، وە یەكێتی سۆفیەت نەیدەویست ئەڵمانیا بەهێزبێتەوە و دەیویست پەرتەوازەی بكات، وە وڵاتان بەگشتی و ئەمەریكاش بەتایبەتی دەیانویست قەرەبووی جەنگ لە ئەڵمانیا وەربگرنەوە، چونكە ئەڵمانیا بەهۆكاری سەرەكی هەڵگیرساندنی جەنگی دووەمی جیهانی دادەنرا، بۆیە هەموو وڵاتان دەیانویست قەرەبووی جەنگ لە ئەڵمانیا وەربگرنەوە. هەموو ئەو هۆكارانە وایكرد ئەڵمانیا ببیتە كێشەیێكی هەرە گەورە ، یەكێتی سۆفیەت بۆ بڵاوكردنەوەی بیرۆكەی شوعیەت و ئەمەریكاش بۆ بڵاوكردنەوەی سیستەمی سەرمایەداری، بۆیە ئەڵمانیا بۆ هەردوو جەمسەر گرنگ بوو، وە ویستی وڵاتان بۆ دابەشكردنی ئەڵمانیا بۆ خاكی ئەڵمانیا ، بۆیە ئەڵمانیا بۆ وڵاتان بەگشتی و بۆ ئەمەریكا و یەكێتی سۆفیەت بەتایبەتی گرنگ بوو.
لە ئەنجامی ئەو هۆكارانە ئەڵمانیا دابەشكرا چونكە نەگەیشتنە هیچ ڕێكەوتنێك ، لەسەرەتادا دابەش كرا بۆ چوار بەش ، سێ بەشی بۆ وڵاتانی سەرمایەداری (بەریتانیا و فەرەنسا و ئەمەریكا) و بەرەیێكی تر (یەكێتی سۆفیەت) بوو بەتەنها چونكە بیروباوڕ و سیستەمیان لەیەكتری جیاواز بوو بۆیە دابەش كرا، كە بلۆكی ڕۆژهەڵات ئایدۆلۆجیایەكی سۆسیالیستی بوو وە بلۆكی ڕۆژئاوا ئایدۆلۆجیایەكی سەرمایەداری بوو، لە ساڵی 1949 داگیركردنی ئەڵمانیا كۆتایی پێهات بەڵام سەربازەكانیان لەئەڵمانیا مابوونەوە. شاری بەرلین بۆ دوو بەش دابەش كرا، كە كەوتبووە ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا و سنوری نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئەڵمانیا بەتەواوەتی لەژێر چاودێری دابوو، بەڵام خەڵكی دەیانتوانی بەئازادی لەنێوان هەردوو بەشی بەرلین هاتوچۆ بكەن، لە ساڵی 1950 زۆربەی خەڵكی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات كرێكاری لێهاتوو بوون كۆچیان كرد بۆ ئەڵمانیای ڕۆژئاوا بەمەش پیشەسازی ئەڵمانیای دەوەستا، بۆیە یەكێتی سۆفیەت دیواری بەرلینی لە ساڵی 1961 دروست كرد ،لەناوەڕاستی بەرلین، وە یەكێتی سۆفیەت زۆر توند بوو لەگەڵ خەڵكی ئەڵمان بۆیە بیریان لەوە كردەوە كە سیستەمی كۆمۆنیستی زۆر خراپە.
لە دەرەنجامی ئەو ناكۆكیەی نێوان هەردوو بلۆك، كۆماری ئەڵمانیای بەشی ڕۆژهەڵات لە ساڵی 1949 بەناوی(كۆماری ئەڵمانیای دیموكراتی) دروست بوو كە پایتەختەكەی شاری بەرلین بوو. وە لە ساڵی 1948 كۆماری یەكگرتووی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا دروست بوو، كە پایتەختەكەی شاری بۆن بوو.
هەردوو بەشی ئەڵمانیا لە ساڵی1955 سەربەخۆی خۆیان ڕاگەیاند و بوونە دوو وڵاتی جیاواز لە سیاسەت ، تا لە ساڵی 1989 لەگەڵ ڕوخانی دیواری بەرلین خەڵكی ئەڵمانیا تامەزرۆ بوون ئازادبن و یەكبگرێتەوە هەردوو بەشەكە خۆیان دیواری بەلینیان ڕواخاند و یەكی گرتەوە وە شاری بەرلین بووە پایتەختی یەكگرتووی ئەڵمانیا.