ڕاژان عەبدولڕەحمان ستونی
هەرێمی کوردستان سەد ساڵە بە دەست سیاسەتی زاڵمانەی بەغداوە دەناڵێنێت. مافەکانی پێخوست دەکرێن لە لایەن ڕژیمە سیاسییە یەک لە دواکانی ئەم وڵاتەوە.
باسی کام قۆناغی مێژوی سیاسی عێراق بکەین کە کورد تێیدا پشکی شێری زوڵم ستەمی عێراقی بەرنەکەوتبێ؟ پاشایەتی، کۆماری یان دەوڵەتی ئیتیحادی فیدراڵی ئێستا! لە هەموو قۆناغەکاندا مافە ڕەواکانی کورد ڕەتکراونەتەوە و ئەمەو بە هەموو جورە میکانیزمێکی سیاسی، سەربازی، دیبلۆماسی، ئابوری ڕووبەڕووی ئەم گەلە خێر لە خۆ نەدیوە بونەتەوە تاکو ئێستا.
جیاوازی ڕێژەیی ئەم قۆناغە لە گەڵ قۆناغەکانی پێش ٢٠٠٣ ئەوەیە کە دوای ڕوخانی سەدام و حزبی بەعس هەرێمی کوردستان بە گوێرەی دەستوری هەمیشەیی بەشێکە لەم وڵاتە و بە فەرمی دانی پێدانراوە وەک تاکە هەرێمی فیدراڵی لەم وڵاتەدا؛
بەڵام لە قۆناغی عێراقی نوێدا کورد بێبەش نەبووە لە ستەمکاری و مافە ڕەواکانی پشتگوێ خراون و بە جورەها شێوازیش پەلاماری کوردیان داوە.
ئەمڕۆش کە بەغدا بە پێی بڕیارێکی دادگای نێودەوڵەتی پاریس نەوتی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە وەک تاکە سەرچاوەی دارایی و ئابوری هەرێم ئەرکی سەر شانی عێرااقە بودجە و موچەی موچەخورانی هەرێم بنێرێت لە بەرامبەر ئەوەدا کە هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێکردووە و نەوتی هەرێمی ڕادەست کۆمپانیای سومو کردووە، واتە بەغدا خێر بە هەرێمی کوردستان ناکات.
لە ژێر ڕوشنانی نوسینی سەرەوەماندا دەگەینە ئەم ئەنجامە:
سەد ساڵە عێراق قەرزاری هەرێمی کوردستانە و لە ڕووی مادی و مەعنەویەوە، گەر قەرزەکانی هەرێم بداتەوە هەرگیز ل ژێر باری قەرزەکانی هەرێم دەرناچێت.