هونەر لاوکە مستەفا- قوتابی قۆناخی سێیەم لە بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، زانکۆی سۆران
هەر لە دوای سالی ١٩٢٣ز کە لەو سالەدا کۆماری تورکیا دامەزرا دوایی سیاسەتی دژی بەرانبەر کورد دەکرا حکومەتە یەک لەدوا یەکەکان و چەندین شۆرش و بزاڤی کوردی زۆر بەخراپی سەرکوت دەکرد بەدرێژایی نێوان سالانی ١٩٢٣ ـ ١٩٦٠ ز دا .
دۆخی کورد لە دوای کودەتای ساڵی ١٩٦٠ز
دوای ناجێگیری دۆخی سیاسی تورکیا و خراپی ئابووری دەوڵەت وای کرد سووپا کودەتای بەسەر حکومەتی پارتی دیموکرات دا کرد لە دوای کودەتاکە سیاسەتی ناوخۆی ولات هەر ناسەقامگیر بوو بەلام لەماوەیەدا کودەتاچییەکان کە لیژنەی یەکێتی نیشتمانی دامەزرا بوو کە هەندێک یاسا و برگە دانا بۆ دەستووری نوێ کودەتاچییەکانیش سیاسەتی بەرامبەر کورد لەسەر دژایەتی و نکۆلی کردن درێژەی پێدا بۆ ئەو مەبەستە چەند هەنگاوێکی نا :
١ـ هەر لەدوای کودەتاکە لە سالی ١٩٦٠ ز ماوەیەکی کورت دا نزیکەی ٤٨٥ چالاکوانی مەدەنی کورد لە سەربازگەی سێواس بۆ ماوەی چەند مانگێک دەستبەرکرد .
٢ـ دوورخستنەوەی جوتیارانی کورد لە زەوی کشتوکالی خۆیان و لەجێ ئەوان جوتیارانی تورک لەجێ ئەوان دانرا .
٣ـ بەپێ یاسای ژمارە (١١٤) کە لەلایەن لیژنەی یەکێتی نیشتمانییەوە دەرکرا (١٢٧) مامۆستا لە زانکۆکانی تورکیا بەتۆمەتی کارکردن بۆ سەربەخۆی کوردستان لەسەر کار لابران .
٤ـ هەر لەلایەن لیژنەی یەکێتی نیشتمانی بریارێکی دەرکرد بە پێ ژمارە (١٥٨٧) ناوی شار و گوندە کوردییەکان لە ناوی کوردییەوە بۆ ناوی تورکی گۆردران .
٥ـ لەسالی ١٩٦١ز لیژنە بریاری کردنەوەی چەند فێرگەیەکی شەوانە رۆژی دەرکرد کە خوێندکاران لە بەشە ناوخۆییەکاندا دەمانەوە و بەمەش لە زێدی خۆیان دووردەخران و بەپێ هەستی تورکچییەتی پەروەردە دەکران .
٦ـ هەر لە میانەی سیاسەتی دژە کوردەکانی ناو حکومەت لە سالی ١٩٦٢ز (د.عەزیز ئۆغلۆ ) کە ئەوکات وەزیری تەندرووستی بوو و بەرەچەلەك کورد بوو بە تۆمەتی کارکردن بۆ جیاخوازی و کوردایەتی ناچارکرا دەست لەکار بکێشێتەوە .
ئەم هەنگاوە نرا بۆ ئەوەی ناوی کورد بسرنەوە چەندین هەولی دیکە درا .
شۆرشی ئەیلولی سالی ١٩٦١ز
ئەم شۆرشە دژی حکومەتی عێراق هەلگیرسا بۆیە جەماڵ گورسێل سەرۆکی تورکیا زۆر بەوردی سەیری دۆخەکەی کرد وە کوردانی باکوری کوردستان ئاگادارکردەوە بەهیچ شێوەیەك هاوکاری ئەم شۆرش و جولانەوەیە نەکەن ، ئەگەر نا زۆر بەتوندترین شێوە سزا دەدرێن .
ئابووری ناوچە کوردییەکانی تورکیا
ئەو سیاسەتانەی دژی کورد پەیرەو دەکرا لە رووی ئابووریەوە ناوچەکانی کوردستان لە هەموو ناوچەکانی تری تورکیا لە دۆخێکی زۆر خراپ دا بوون ، هەروەها جوتیاری کوردستان لە دۆخێکی زۆر خراپ دەژیا ئەو جوتیارانە زەوی پی درا بوو بەلام بەهۆی نەبوونی پارە و ئامێر و ئامرازەکانی کشتووکالی پێشەکەوتووشی نەبوو ناچار داوای هاوکاری لە ئاغا کان بکەن لۆ بەکارهینانی ئامێرەکان بەکرێ و قەرزکردنی پارە بەلام ئەوەیان دەستەکەوت تەنیا بەشی دانەوەی قەرزەکانی ئاغاکان دەکرد .
گۆڤار و رۆژنامەگەری
لەم سەردەمەدا سەرەرای سیاسەتی توندی حکومەتەکانی تورکیا بەرامبەر بە کورد گرتبوونەبەر ، بەڵام بەهۆی دەستووری سالی ١٩٦٠ ز هەندەك ئازادی رادەربرین و بڵاوکردنەوە و کۆبوونەوە و مافە ئابووری و کۆمەلایەتی و سیاسیەکان درا بوو لەم سۆنگاوەدا کۆمەلێک گۆڤار و رۆژنامە دەرکەوتن کە رۆشنبیرانی کورد لەم گۆڤارانە بەشدار بوون و بەزمانی کوردی و تورکی بلاودەکرایەوە ئەو گۆڤارانەش وەکو گۆڤاری (رۆژان) و گۆڤاری (دیجلە _ فورات ) لە نێوان سالانی (١٩٦٢ ـ ١٩٦٣ ز ) و گۆڤاری (دەنگ ) لە سالی ١٩٦٣ز و گۆڤاری ( پارش دنیاسی ) واتا ( جیهانی ئاشتی ) ، بەلام ئەم گۆڤارانە لەماوەیەکی کورت دا دادەخرێن بەهۆی ئەوەی زۆر باسی خراپی دۆخی ئابووری و کۆمەلایەتی ناوچەکانی کوردستانی تورکیا بلاودەکردەوە .
پارتە سیاسەکانی کورد
هەرچەندە سیاسەتی توندیان بەرامبەر کورد پەیرەو دەکرد بەلام بەپێ دەستووری نوێ سالی ١٩٦١ ز هەندێک ئازاد و فرە سیاسی فەراهەم کرا هەندێک پارت سیاسی کورد درووست بوو وەکو :
١ـ پارتی کرێکارانی تورکیا :
لە دوای دامەزراندنی رەخنەکانی ئەم پارتە لە سیاسەتی حکومەت ناوچەکانی کوردستان و گرنگیدان بەو ناوچانە ، وایکرد رۆشنبیرە کوردەکان خۆیان بخزێننە ناو ئەم پارتە لەوەێ دەست بە چالاکیەکانیان بکەن سەرەتا چالاکیەکانیان زیاتر لایەنی ئابووری و کۆمەلایەتی بوون ، هەر بۆیە لە هەلبژاردەکانی سالی ١٩٦٥ز ١٥ کورسی بەدەست هێنا چوار ئەندامیان کورد بوون بەلام بەهۆی ناجێگیری سیاسی ئەم
پارتە لاواز بوو کوردەکان لێ چوونە دەرەوە پارتێکی تریان دەمەزراند بەناوی پارتی کوردی سەربەخۆیی .
٢ـ پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا :
ئەم پارتە لە سالی ١٩٦٥ ز لەلایەن ( فایەق بوجاك ) دامەزرا ، بەڵام دوای ٨ مانگ فایەق بوجاك تیرۆرکرا ، کە ئەم پارتە لە رووی ئایدۆلۆجیەوە زۆر لە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراو نزیک بوو ، بەڵام دوای رێژەی چەپەکان زیادی کرد پارتەکە بەسەر دووبەرە دابەش بوون بەرەیەك کە بەرەی چەپەکان بوون بەسەرۆکایەتی (دکتۆر شڤان) بوون خۆیان ئامادەکردبوو بۆ ئەوەی بچنە کوردستانی باشوور بۆ شۆرشی چەکداری ، بەرەکەی دیش راسترەوەکان بوون کە ئەمانە لەلایەن (سەعید ئیڵچی ) سەرۆکایەتی دەکران بەلام ئەو سەکردەیە لە سالی ١٩٧١ز هات بۆ باشووری کوردستان و لەوەێ کوژرا .
چالاکی کلتووری و فەرهەنگی و زمانەوانی
سەرەرای کۆسپ و رێگری حکومەت دەیکرد ، کوردەکانیش چەندین چالاکی کلتوورت و فەرهەنگی و زمانەوانیان ئەنجام دا و لە دوایی دا هەڵمەتی توندوتیژی دژ بە کوردەکان لە لایەن حکومەتی تورکیا وە ئەنجامدەدران ، لە ئەنجام دا لە ئابی ساڵی ١٩٦٧ ز خۆپێشاندانی سەرانسەری لە کوردستان ئەنجامدرا ،هەروەها لە سالانی ١٩٦٨ و ١٩٦٩ ز چەندین خۆپێشاندان لە شارەکانی (سیڤەرك ، دێرك ، سیلڤان ، عینتاب ، مەڵاتیە ، ئامەد چەندین شاری تر ) بە ئامانجی کلتوری و کۆمەڵایەتی ئەنجام دران .
دۆخی تورکیا زیاتر ئالۆز دەبوو ئەمەش وای کرد دووبارە سووپا کودەتا ئەنجام بدا لە ساڵی ١٩٧١ ز دا بۆیە وەزیری ناوخۆی ئەوکاتەی تورکیا جوڵانەوەکانی کوردەکان بە یەکێك لە سێ هۆکارە سەرەکییەکانی کودەتای ساڵی ١٩٧١ ز دانراوە .