زاری كرمانجی- سۆران:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە ڕێنمایی نوێی سه‌باره‌ت به گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی و هاورده‌كردن و گواستنه‌وه و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌ركرد.
ڕێنماییه نوێیه‌كان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره 3ی ساڵی 2021 تایبه‌ت به ڕێكخستنی كاری كۆمپانیاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله.
له یه‌كێك له ڕێنماییه نوێیه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتووه كه كۆمپانیاكانی هاورده‌كردن و گواستنه‌وه و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌توانن داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن و كۆدی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی بكه‌ن.
له بڕگه‌یه‌كی تردا هاتووه كه كۆمپانیا یاخود پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌بێت ژوورێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی دابین بكه‌ن و ئه‌رشیفی ئۆتۆمبێله فرۆشراوه‌كان تۆمار بكات.
له بڕگه‌یه‌كی تردا هاتووه كه كۆمپانیاكان له كاتی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت دوای ساڵێك ئه‌گه‌ر نه‌فرۆشرا، ده‌بێت له‌سه‌ر ناوی كۆمپانیاكه تۆمار بكرێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ڕێنمایی ژماره 5ی ساڵی 2023ی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه تایبەت بە ڕێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی (هاوردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله:-

