زاری كرمانجی-سۆران:
غەفور ئەحمەد، قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر، بڵاوی كردووەتەوە، هەنگاوەكانی كردنەوەی دەروازەی نیودەوڵەتی زێت بەرەو قوناغی كوتایین.
لای خۆیەوە كۆڤان ڕەشید بەڕێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن، بە زاری كرمانجی گووت: ” پەلە لە كردنەوەی دەروازەی زێتێ دەكرێت و سەرقاڵی رێكخستنی نووسنگەو شوێنی مامەڵەی ئەو كەسانەن كه گەشت و هاتووچۆ بە دەروازەكە دەكەن، واتە ئەو رێكارە ئیداریانەی پێویستن بۆ دەروازەكە جێبەجێ بكرێن، كاریان لەسەر دەكرێت”.
دەشڵێت: ” دەروازەی زێتێ نێودەوڵەتییەو كاریگەری باشی دەبێت لەسەر جمووجۆلی ئابووری و گەشتیاری و هاووچۆی هاووڵاتییان لە نێوان باشورو باكوری كوردستانی توركیا.